بە پێی حوكمەكانی بڕگە (1)ی ماددە(20) لە پێڕۆی ناوخۆی ئەنجومەنی نیشتیمانیی كوردستانی عێراق ژمارە (1)ی ساڵی 1992ی هەمواركراو, دەستەی سەرۆكایەتی ئەنجومەن بڕیاری دا بەرنامەی كاری دانیشتنی ژمارە (7)ی ئاسایی خۆی لە كاتژمێر(10) دەی سەرلەبەیانی رۆژی سێشەممە رێكەوتی 1998/4/14 دا بەم شێوەیە بێت:
1- گفتوگۆ كردن لەسەر پرۆژە بڕیاری كوژاندنەوەی مافی تەسەروف كردن و جودا كردنەوەی زەوی و زاری كشتوكاڵی (اطفاء حق التصرف الاراضي الزراعية) لە هەرێمدا.
2-گفتوگۆ كردن لەسەر پڕۆژە یاسای بەردەوام بوونی خولی هەڵبژاردنی ئەنجومەنی نیشتیمانیی كوردستانی عێراق, تا ئەو كاتەی ئەنجومەنی نوێ هەڵدەبژێردرێ.
فرست احمد عبدالله جوهر نامق سالم
سكرتێری ئەنجومەنی نیشتمایی سەرۆكی ئەنجومەنی نیشتمانیی
كوردستانی عێراق كوردستانی عێراق