بە پێی حوكمەكانی بڕگە (1)ی ماددە(20) لە پێڕۆی ناوخۆی ئەنجومەنی نیشتیمانیی كوردستانی عێراق ژمارە (1)ی ساڵی 1992ی هەمواركراو, دەستەی سەرۆكایەتی ئەنجومەن بڕیاری دا بەرنامەی كاری دانیشتنی ژمارە (4)ی ئاسایی خۆی لە كاتژمێر(10) دەی سەرلەبەیانی رۆژی سێشەممە رێكەوتی 1998/3/31 دا بەم شێوەیە بێت:
1- گفتوگۆ كردن لەسەر پرۆژەی دووەم هەموار كردنی یاسای بەڕێوبردنی شارەوانییەكانی هەرێمی كوردستانی عێراق ژمارە (6)ی ساڵی 1993.
2- گفتوگۆ كردن لەسەر پرۆژە یاسای نەخشە دانانی ئاوەدانی (التخطيط العمراني).
3- گفتوگۆ كردن لەسەر پرۆژە بڕیاری (عدم مسؤولية حكومة الاقليم عن الالتزامات الحكومية السابقة).
4- گفتوگۆ كردن لەسەر پرۆژە بڕیاری كوژاندنەوەی مافی بەكار هێنانی (اطفاء حق التصرف الاراضي الزراعية) لە هەرێمدا.
فرست احمد عبدالله جوهر نامق سالم
سكرتێری ئەنجومەنی نیشتمایی سەرۆكی ئەنجومەنی نیشتمانیی
كوردستانی عێراق كوردستانی عێراق