به‌رنامه‌ی كاری دانیشتنی ژماره‌ (٣) دوو شەممە ڕێكەوتی (١٩٩٨/٣/٣٠)

May 25, 2013  |   بەرنامەی کاری پەرلەمان 

بە پێی حوكمەكانی بڕگە (1)ی ماددە(20) لە پێڕۆی ناوخۆی ئەنجومەنی نیشتیمانیی كوردستانی عێراق ژمارە (1)ی ساڵی 1992ی هەمواركراو, دەستەی سەرۆكایەتی ئەنجومەن بڕیاری دا بەرنامەی كاری دانیشتنی ژمارە (3)ی ئاسایی خۆی لە كاتژمێر(10) دەی سەرلەبەیانی رۆژی دووشەممە رێكەوتی 1998/8/30 دا بەم شێوەیە بێت:
1- گفتوگۆ كردن لەسەر دەست لە كاركێشانەوەی بەڕێز (د. ادریس هادی صالح) وەزیری پیشەسازی و وزە لە ئەندامیەتی پەرلەمان , و دەستنیشان كردنی (عەدنان محمد نەقشبەندی) بۆ جێگای ئەو, وەك ئەندامی پەرلەمان, بە پێی نوسراوی بەڕێز مەكتەبی سیاسی پارتی دیموكراتی كوردستان ژمارە (179) لە 1998/3/26 دا.
2- گفتوگۆ كردن لەسەر پرۆژەی دووەم هەموار كردنی یاسای بەڕێوبردنی شارەوانییەكانی هەرێمی كوردستانی عێراق ژمارە (6)ی ساڵی 1993.
3- گفتوگۆ كردن لەسەر پرۆژە یاسای نەخشە دانانی ئاوەدانی (التخطيط العمراني).
4- گفتوگۆ كردن لەسەر پرۆژە بڕیاری (عدم مسؤولية حكومة الاقليم عن الالتزامات الحكومية السابقة).
5- گفتوگۆ كردن لەسەر پرۆژە بڕیاری كوژاندنەوەی مافی بەكار هێنانی (اطفاء حق التصرف الاراضي الزراعية) لە هەرێمدا.

 

 

 

   فرست احمد عبدالله                                                                    جوهر نامق سالم 
سكرتێری ئەنجومەنی نیشتمایی                                                    سەرۆكی ئەنجومەنی نیشتمانیی
  كوردستانی عێراق                                                                      كوردستانی عێراق