بە پێی حوكمەكانی بڕگە (1)ی ماددە (20) لە پێڕۆی ناوخۆی ئەنجومەنی نیشتیمانیی كوردستانی عێراق ژمارە (1)ی ساڵی 1992 ی هەموار كراو, دەستەی سەرۆكایەتی ئەنجومەن بڕیاری دا بەرنامەی كاری دانیشتنی (2) ی ئاسایی خۆی لە كاتژمێر (10)دەی سەرلەبەیانی رۆژی چوارشەممە رێكەوتی 1998/3/18 دا بەم شێوەیە بێت:
خاڵی یەكەم: گفتوگۆ لەسەر پڕۆژەی دانانی رۆژی (5) ی ئاداری هەموو ساڵێك بە پشووی رەسمی لە هەرێمی كوردستاندا.
خاڵی دووەم: گفتوگۆ لەسەر پرۆژەی دانانی رۆژی (11)ی ئاداری هەموو ساڵێك بە پشووی رەسمی لە هەرێمی كوردستاندا.
خاڵی سێیەم: گفتوگۆ لەسەر پرۆژەی (تخویل كردنی) ئەنجومەنی وەزیرانی كوردستان بۆ بەخشینی دەرماڵە بە هەموو فەرمانبەرانی هەرێم بە پێی پێڕەوی تایبەتی.
خاڵی چوارەم: گفتوگۆ لەسەر پڕۆژەی دامەزراندنی دادوەر (عزیز عبداللە احمد) بە ئەندامی ئەسڵی لە دادگای تەمییزی هەرێمی كوردستان.
خاڵی پێنجەم: گفتوگۆ لەسەر پرۆژەی پێدانی دەسەڵات بە وەزیری دارایی بۆ دووبارە دانانی باجی یاسایی لەسەر ئەو توێژانەی كە پێشتر لێی عەفوو كراون.
خاڵی شەشەم: گفتوگۆ لەسەر (منحە)ی حزبەكانی كوردستان.
خاڵی حەوتەم: گفتوگۆ لەسەر پڕۆژەی (هەمواركردنی یاسای وەزارەتی داد لەبارەی بەڕێوبەرایەتی گشتی داد) ەوە.
شێروان ناصح حیدری جوهر نامق سالم
سكرتێری ئەنجومەنی نیشتمایی سەرۆكی ئەنجومەنی نیشتمانیی
كوردستانی عێراق كوردستانی عێراق