به‌رنامه‌ی كاری دانیشتنی دەستپێك دوو شەممە ڕێكەوتی (١٩٩٨/٣/٩)

May 25, 2013  |   بەرنامەی کاری پەرلەمان 

بە پێی حوكمەكانی بڕگە (2,1) ی مادەی (54) لە پێڕەوی ناوخۆی ئەنجومەنی نیشتیمانیی كوردستانی عێراق ژمارە (1)ی ساڵی 1992ی هەموار كراو, دەستەی سەرۆكایەتی ئەنجومەن بڕیاری دا بەرنامەی كاری دانیشتنی كردنەوەی یەكەم خولی ساڵی حەوتەمی پەرلەمانی كوردستانی عێراق, بەم جۆرە دانا:

1-وتاری بەڕێز سەرۆكی ئەنجومەنی نیشتیمانی كوردستانی عێراق بەبۆنەی كردنەوەی خولی یەكەمی ساڵی (1998)ی دەست بەكاربوونی ئەنجومەنەوە.
2-وتاری بەڕێز سەرۆكی ئەنجومەنی وەزیران بەبۆنەی كردنەوەی خولی یەكەمی ساڵی (1998)ی دەست بەكاربوونی ئەنجومەنی نیشتیمانیی كوردستانی عێراق.

 

 

 

  شێروان ناصح حیدری                                                                    جوهر نامق سالم 
سكرتێری ئەنجومەنی نیشتمایی                                                    سەرۆكی ئەنجومەنی نیشتمانیی
  كوردستانی عێراق                                                                       كوردستانی عێراق