به‌رنامه‌ی كاری دانیشتنی ژماره‌ (١) چوار شەممە ڕێكەوتی (١٩٩٨/٩/٩)

May 25, 2013  |   بەرنامەی کاری پەرلەمان 

بە پێی حوكمەكانی بڕگە (1)ی ماددە (20) لە پێڕۆی ناوخۆی ئەنجومەنی نیشتیمانیی كوردستانی عێراق ژمارە (1)ی ساڵی 1992ی هەمواركراو, دەستەی سەرۆكایەتی ئەنجومەن بڕیاری دا بەرنامەی كاری دانیشتنی ژمارە (1)ی ئاسایی خۆی لە كاتژمێر(10) دەی سەرلەبەیانی رۆژی چوارشەممە رێكەوتی 1998/9/9 دا بەم شێوەیە بێت:
1- دووبارە پێكهێنانەوەی لیژنە هەمیشەییەكانی ئەنجومەن, بە گوێرەی ماددەی (38)ی پێڕۆی ناوخۆی ئەنجومەنی نیشیمانیی كوردستانی عێراق, ژمارە (1)ی ساڵی (1992)ی هەمواركراو.
2- خوێندنەوەی سەرەتایی پڕۆژەی یاسای هەمواركردنی یاسای وەزارەتی رۆشنبیری ژمارە (11)ی ساڵی (1992).
3- خوێندنەوەیەكی سەرەتایی پڕۆژەی یاسای خانەنشین كردنی وەزیر لە هەرێمی كوردستاندا.

 

 

 

 فرست احمد عبدالله                                                                    جوهر نامق سالم 
سكرتێری ئەنجومەنی نیشتمایی                                                    سەرۆكی ئەنجومەنی نیشتمانیی
  كوردستانی عێراق                                                                      كوردستانی عێراق