بەپێی حوكمەكانی بڕگە (1) ی ماددە (20) لە پەیڕەوی ناوخۆی ئەنجومەنی نیشتیمانیی كوردسانی عێراق ژماری (1) ی ساڵی 1992 ی هەمواركراو, دەستەی سەرۆكایەتی ئەنجومەن بڕیاری دا بەرنامەی كاری دانیشتنی ژمارە (15) ی ئاسایی خۆی لە كاتژمێر (10) ی سەرلە بەیانی ڕوّژی دوو شەممە ڕێكەوتی 29/12/1997 دا بەم شێوەیە بێت:
1- گفتوگۆكردن لەسەر ئەو داوایەی (13) ئەندامی پەراەمان پێشكەشیان كردووە سەبارەت بەو خێزانە كوردانەی كە حكومەتی بەغدا لە پارێزگای كەركوك و ناوژە كوردییەكانی ژێر دەسەڵاتی خۆیەوە ئاوارەو دەری كردوون.
2- گفتوگۆكردن لە بارەی چاوپێخشاندنەوە بە دەرماڵەی ئەندامانی پەرلەمان بۆ ساڵی 1998.
3- گفتوگۆكردن لەبارەی ئەو ڕاپۆرتە یەكگرتووە كە لیژنە هەمیشەییەكانی پەرلەمان پێشكەشیان كردووە سەبارەت بەو بڕیارو یاسایانەی كە تا ئێستا لە لایەن حكومەتی هەرێمەوە جێبەجێنەكراون.
4- گفتوگۆكردن سەبارەت بە بودجەی حكومەتی هەرێم بۆ ساڵی 1998 و یاسایەكەی.
شێروان ناصح حیدری جوهر نامق سالم
سكرتێری ئەنجومەنی نیشتمایی سەرۆكی ئەنجومەنی نیشتمانیی
كوردستانی عێراق كوردستانی عێراق