بەپێی حوكمەكانی بڕگە (1) ی ماددە (20) لە پەیڕەوی ناوخۆی ئەنجومەنی نیشتیمانیی كوردسانی عێراق ژماری (1) ی ساڵی 1992 ی هەمواركراو, دەستەی سەرۆكایەتی ئەنجومەن بڕیاری دا بەرنامەی كاری دانیشتنی ژمارە (12) ی ئاسایی خۆی لە كاتژمێر (10) ی سەرلە بەیانی ڕوّژی دوو شەممە ڕێكەوتی 24/11/1997 دا بەم شێوەیە بێت:
1- تەواوكردنی گفتوگۆ لەسەر پرۆژەی وەستاننی كاركردن بە یاسای ژمارە 2 ی ساڵی 1992 , و لوغوكردنی (الغاء) ی یاسای ژمارە (19) ی ساڵی 1993 كە بە پێی نوسراوی ژمارە (5293) ی ڕۆژی 1/11/1997 ی ئەنجومەنی وەزیران بۆمان هاتووە.
2- گفتوگۆكردن لەسەر پرۆژەی جیاكردنەوەو كوژاندنەوەی مافی بەكارهێنانی زەوی و زار (افراز و اطفاء الحقوق التصرفية للاراضي).
3- گفتوگۆكردن لەسەر پرۆژەی بڕیاری بەرابەركردنی بڕوانامەی قوتابخانە ئایینیەكان بۆ قۆناغەكانی ناوەندی و ئامادەیی سەر بە وەزارەتی ئەوقاف بە بڕوانامەی خوێندنی ناوەندی ئامادەیی سەر بە وەزارەتی پەروەردە.
4- گفتوگۆكردن لەسەر پرۆژە بریاری (گەیاندنی تەمەنی خانەنشینی زۆرەملێ سەبارەت بە نۆژداران و پزیشكانی ددان و دەرمانسازان (صیدلی)یەكان لە (63) ەوە بۆ (68) ساڵی.
5- گفتوگۆ لەسەر پرۆژە یاسای كۆڕی زانیاری كورد كە بە پێی نوسراوی ژمارە (5305) ی ڕۆژی 2/11/1997 لە ئەنجومەنی وەزیرانەوە بۆمان هاتووە.
شێروان ناصح حیدری جوهر نامق سالم
سكرتێری ئەنجومەنی نیشتمایی سەرۆكی ئەنجومەنی نیشتمانیی
كوردستانی عێراق كوردستانی عێراق