بەپێی حوكمەكانی بڕگە (1) ی ماددە (20) لە پەیڕەوی ناوخۆی ئەنجومەنی نیشتیمانیی كوردسانی عێراق ژماری (1) ی ساڵی 1992 ی هەمواركراو, دەستەی سەرۆكایەتی ئەنجومەن بڕیاری دا بەرنامەی كاری دانیشتنی ژمارە (11) ی ئاسایی خۆی لە كاتژمێر (10) ی سەرلە بەیانی ڕوّژی شەممە ڕێكەوتی 8/11/1997 دا بەم شێوەیە بێت:
1- گفتوگۆكردن لەسەر پرۆژەی وەستاندنی كاركردن بە یاسای ژمارە (2) ی ساڵی 1992 كە بەپێی نوسراوی ژمارە ( 5293) ڕۆژی 1/11/1997 ی ئەنجومەنی وەزیران بۆمان هاتووە.
2- گفتوگۆكردن لەسەر پرۆژەی جیاكردنەوەو كوژاندنەوەی مافی بەكارهێنانی زەوی و زار (افراز و اطفاء الحقوق التصرفية للاراضي).
3- گفتوگۆكردن لەسەر پرۆژەی بڕیاری بەرابەركردنی بڕوانامەی قوتابخانە ئایینیەكان بۆ قۆناغەكانی ناوەندی و ئامادەیی سەر بە وەزارەتی ئەوقاف بە بڕوانامەی خوێندنی ناوەندی ئامادەیی سەر بە وەزارەتی پەروەردە.
شێروان ناصح حیدری جوهر نامق سالم
سكرتێری ئەنجومەنی نیشتمایی سەرۆكی ئەنجومەنی نیشتمانیی
كوردستانی عێراق كوردستانی عێراق