بەپێی حوكمەكانی بڕگە (1) ی ماددە (20) لە پەیڕەوی ناوخۆی ئەنجومەنی نیشتیمانیی كوردسانی عێراق ژماری (1) ی ساڵی 1992 ی هەمواركراو, دەستەی سەرۆكایەتی ئەنجومەن بڕیاری دا بەرنامەی كاری دانیشتنی ژمارە (10) ی ئاسایی خۆی لە كاتژمێر (10) ی سەرلە بەیانی ڕوّژی پێنج شەممە ڕێكەوتی 6/11/1997 دا بەم شێوەیە بێت:
1- گفتوگۆكردن لەسەر نوسراوی وەزارەتی داد ژمارە (3/9) ڕۆژی 2/10/1997 كە بە نوسراوی ئەنجومەنی وەزیران ژمارە (636) لە ڕۆژی 23/10/1997 داهاتووە, دەربارەی داوای دەەڵاتی دادگەری (السلطة القضائية) بۆ دەستەبەركردنی ڕەزامەندی لەسەر وەرگرتنی كرداری یاسایی (اتخاذ الاجراءات القانونية) دەرهەق بە دوو ئەندامی پەرلەمان ( كۆسرەت ڕەسول عەلی) ناسراو بە (كۆسرەت) و (مستەفا قادر مستەفا) لەسەر ئەو تاوانە زل و ناشرینەی كە لە ڕانیە لە شەوی 13-14 /10/1997 بەرامبەر بە (46) پێشمەرگەی پارتی دیموكراتی كوردستان كردویانە , كە دوای بە دیل گرتنیان لەبەر چاوی جەماوەر گوللە بارانیان كردوون.
2- گفتوگۆكردنی پرۆژەی بڕیاری هەڵوەشاندنەوەی باجی پاشماوەكانی (التركات) ی ژمارە (64) ی ساڵی 1985.
3- گفتوگۆكردن لەسەر پرۆژەی وەستاندنی كاركردن بە یاسای ژمارە (2) ی ساڵی 1992 كە بە پێی نوسراوی ژمارە (5293) رۆژی 1/11/1997 ی ئەنجومەنی وەزیران بۆمان هاتووە.
4- گفتوگۆكردن لەسەر پرۆژەی بڕیاری جیاكردنەوەو كوژاندنەوەی مافی بەكارهێنانی زەوی و زار (الافراز و اطفاء الحقوق التصريفية للاراضي).
5- گفتوگۆكردن لەسەر پرۆژەی بڕیاری بەرابەركردنی بڕوانامەی قوتابخانە ئایینیەكان بۆ قۆناغەكانی ناوەندی و ئامادەیی سەر بە وەزارەتی ئەوقاف بە بڕوانامەی خوێندنی ناوەندی ئامادەیی سەر بە وەزارەتی پەروەردە.
شێروان ناصح حیدری نژاد احمد عزیز اغا جوهر نامق سالم
سكرتێری ئەنجومەنی نیشتمایی جێگری سەرۆك سەرۆكی ئەنجومەنی نیشتمانیی
كوردستانی عێراق لە ڕۆژی ١٩٩٧/١١/١ ئەمری خوای كرد كوردستانی عێراق