بەپێی حوكمەكانی بڕگە (1) ی ماددە (20) لە پەیڕەوی ناوخۆی ئەنجومەنی نیشتیمانیی كوردسانی عێراق ژماری (1) ی ساڵی 1992 ی هەمواركراو, دەستەی سەرۆكایەتی ئەنجومەن بڕیاری دا بەرنامەی كاری دانیشتنی ژمارە (7) ی ئاسایی خۆی لە كاتژمێر (10) ی سەرلە بەیانی ڕوّژی یەك شەممە ڕێكەوتی 19/10/1997 دا بەم شێوەیە بێت:
1- گفتوگۆكردن و باسكردنی بارودۆخی ئیمڕۆی هەرێمی كوردستان.
2- چاوخشاندنەوە بە پێكهاتەی لیژنە هەمیشەییەكانی پەرلەماندا.
3- گفتوگۆكردن دەربارەی پرۆژەی بەرهەڵڵاكردنی مامەڵەی بە خاوەن كردن و گۆڕینەوە(اطلاق معاملات الاستملاك و الاستبدال).
4- گفتوگۆكردن لەسەر پرۆژەی هەمواركردنی یاسای وەزارەتی داد ژمارە (12) ی ساڵی 1992.
5- گفتوگۆكردن لە بارەی هەمواركردنی یاسای وەزارەتی ناوخۆ ژمارە (9) ی ساڵی 1993.
6- گفتوگۆكردن لەسەر پرۆژەی نەهێشتنی باجی جێماوە (الغاء ضربية التركات).
7- گفتوگۆكردن دەربارەی پرۆژەی یاسای سەندیكای نوژدارانی كوردستان(مشروع قانون نقابة اطباء كوردستان).
شێروان ناصح حیدری نژاد احمد عزیز اغا جوهر نامق سالم
سكرتێری ئەنجومەنی نیشتمایی جێگری سەرۆكی ئەنجومەنی نیشتمانیی سەرۆكی ئەنجومەنی نیشتمانیی
كوردستانی عێراق كوردستانی عێراق كوردستانی عێراق