به‌رنامه‌ی كاری دانیشتنی ژماره‌ (٦) دوو شەممە ڕێكەوتی (١٩٩٧/١٠/٦)

Apr 29, 2013  |   بەرنامەی کاری پەرلەمان 

بەپێی حوكمەكانی بڕگە (1) ی ماددە (20) لە پەیڕەوی ناوخۆی ئەنجومەنی نیشتیمانیی كوردسانی عێراق ژماری (1) ی ساڵی 1992 ی هەمواركراو, دەستەی سەرۆكایەتی ئەنجومەن بڕیاری دا بەرنامەی كاری دانیشتنی ژمارە (6) ی ئاسایی خۆی لە كاتژمێر (10) ی سەرلە بەیانی ڕوّژی دووشەممە ڕێكەوتی 6/10/1997 دا بەم شێوەیە بێت:
1- وتووێژكردن لەسەر یاسای هەمواركردنی یاسای خانووبەرەی ژمارە (87) ی ساڵی 1979 و ڕأگرتنی كاركردن بە یاسای ژمارە (49) ی ساڵی 1990 و بڕیاری ژمارە (145) ی ساڵی 1991.
2- وتووێژكردن لەسەر پرۆژەی دەسەڵات پێدانی ئەنجومەنی وەزیرانی حكومەتی هەرێمی كوردستان لە بارەی بەخشینی دەرماڵەی هەمەجۆر بۆ هەموو فەرمانبەرانی هەرێم.
3- وتووێژكرددن لەسەر بڕیاری دەسەڵات پێانی ئەنجومەنی وەزیران تا تەمەنی خانەنشینكردنی ئیجباری بۆ مامۆستایان و سەرپەرشتیارانی پەروەردەیی و پسپۆڕی بكرێتە (68) ساڵ لە جیاتی (63) ساڵ لەگەڵ دەسەڵات پێدانی بۆ درێژكردنەوەی تەمەنی خانەنشینی ئیجباری بۆ ماوەی 5 ساڵ بۆ هەموو فەرمانبەرانی هەرێم.

 

 

 

   شێروان ناصح حیدری                                            نژاد احمد عزیز اغا                                       جوهر نامق سالم 
سكرتێری ئەنجومەنی نیشتمایی                      جێگری سەرۆكی ئەنجومەنی نیشتمانیی                سەرۆكی ئەنجومەنی نیشتمانیی
  كوردستانی عێراق                                               كوردستانی عێراق                                         كوردستانی عێراق