به‌رنامه‌ی كاری دانیشتنی ژماره‌ (٢) سێ شەممە ڕێكەوتی (١٩٩٧/٩/٢٣)

Apr 29, 2013  |   بەرنامەی کاری پەرلەمان 

بەپێی حوكمەكانی بڕگە (1) ی ماددە (20) لە پەیڕەوی ناوخۆی ئەنجومەنی نیشتیمانیی كوردسانی عێراق ژماری (1) ی ساڵی 1992 ی هەمواركراو, دەستەی سەرۆكایەتی ئەنجومەن بڕیاری دا بەرنامەی كاری دانیشتنی ژمارە (2) ی ئاسایی خۆی لە كاتژمێر (10) ی سەرلە بەیانی ڕوّژی سێ‌ شەممە ڕێكەوتی23/9/1997 دا بەم شێوەیە بێت:

1- نیشاندانی داواكاری ئەندامی ئەنجومەن بەڕێز (عدنان محمد نقشبەندی) لەبارەی دەستلەكاركێشانەوەی لە ئەندامێتی ئەنجومەن بەهۆی ناتەواوی تەندروستیەوەو لەسەر داوای بەڕێز مەكتەبی سیاسی پارتی دیموكراتی كوردستان بە نوسراوی ژمارە (1146) ی رۆژی 18/9/1997 بە دانانی پاڵێوراو بەڕێز (مامە یار احمد افراسیاب) لە جێگەی ئەودا بۆ ئەندامێتی پەرلەمان.
2- نیشاندانی داواكاری ئەندامی ئەنجومەن بەڕێز (د.حسن حسین بفری)لە بارەی دەستكێشانەوەی لە ئەندامێتی ئەنجومەن بەهۆی ناتەواوی تەندروستیەوەو لەسەر داوای بەڕێز مەكتەبی سیاسی پارتی دیموكراتی كوردستان بە نوسراوی ژمارە (1146) ی ڕۆژی 18/9/1997 بە دانانی پاڵێوراو بەڕێز (شەفیق ئەمین) . لە جێگەی ئەودا بۆ ئەندامێتی پەرلەمان.
3- نیشاندانی داواكاری بەڕێز (فلك الدین كاكەیی) وەزیری ڕۆشنبیری بۆ لابردنی لە ئەندامێتی ئەنجومەن بۆ ئەوەی بۆ كاروباری ڕۆشنبیری تەرخان بێت و لەسەر داوای بەڕێز مەكتەبی سیاسی پارتی دیموكراتی كوردستان بە نوسراوی ژماری (1146) ی ڕوژی 18/9/1997 بە دانانی پاڵێوراو بەڕێز (زاهر محمد ابراهیم) لە جێگەی ئەودا بۆ ئەندامێتی ئەنجومەن.
4- نیشاندانی داواكاری بەڕێز (د. ادریس هادی صاڵح ) وەزیریصیشەسازی و ووزە بۆ لابردنی لە ئەندامێتی ئەنجومەن بۆ ئەوەی بۆ كاروباری رپیشەسازی و وزە تەرخان بێت و لەسەر داوای بەڕێز مەكتەبی سیاسی پارتی دیموكراتی كوردستان بە نوسراوی ژماری (1146) ی ڕوژی 18/9/1997 بە دانانی پاڵێوراو بەڕێز (د. ئەكرەم محمد عومەر) لە جێگەی ئەودا بۆ ئەندامێتی ئەنجومەن.
5- نیشاندانی داواكاری بەڕێز (مامون نور محمد بریفكانی ) وەزیری رئاوەدانكردنەوەو گەشەپێدان بۆ لابردنی لە ئەندامێتی ئەنجومەن بۆ ئەوەی بۆ كاروباری ئاوەدانكردنەوەو گەشەپێدان تەرخان بێت و لەسەر داوای بەڕێز مەكتەبی سیاسی پارتی دیموكراتی كوردستان بە نوسراوی ژماری (1146) ی ڕوژی 18/9/1997 بە دانانی پاڵێوراوخاتوو (زەهرا حاجی تەها ڕەسول) لە جێگەی ئەودا بۆ ئەندامێتی ئەنجومەن.
6- گفتوگۆكردن لە مەڕ پرۆژە بڕیاری متمانە كێشانەوە لە هەردوو وەزیری لادراو بەڕێزان عبدالغنی تەها محمد و محمد احمد بازیانی.
7- گفتوگۆكردن لەمەڕ پرۆژەی یاسای یانەسیبی ئاوەدانكردنەوەی كوردستان.
8- گفتوگۆكردن لەمەر یاسای ( ڕێنەدان بە دادگاكان بۆ سەیركردنی پابەندنەبوونەكانی (التزامات) میریی لە پێش 31/8/1996.
9- پرۆژەی یاسای (راگرتنی دووبارە تۆماركردنەوەی لە هەرێمی كوردستانی عێراق).

 

 

 

   شێروان ناصح حیدری                                            نژاد احمد عزیز اغا                                       جوهر نامق سالم 
سكرتێری ئەنجومەنی نیشتمایی                      جێگری سەرۆكی ئەنجومەنی نیشتمانیی                سەرۆكی ئەنجومەنی نیشتمانیی
  كوردستانی عێراق                                               كوردستانی عێراق                                         كوردستانی عێراق