بە پێی حوكمەكانی بڕگە (1,2) ی ماددە (49) لە پەیڕەوی ناوخۆی ژمارە (1) ی ساڵی 1992 ی ئەنجومەنی نیشتیمانی كوردستان –عێراق دەستەی سەرۆكایەتی ئەنجومەن بەرنامەی كاری دانیشتنی كردنەوەی خولی دووەم خولی ساڵی شەشەمی پەرلەمانی كوردستانی – عێراقی بەم جۆرە دانا:
1- دەستنیشانكردنی سكرتێری ئەنجومەن لە لایەن سەرۆكی پەرلەمان و پەسندكردنی لە لایەن ئەندامانی پەرلەمانەوە, بەهۆی نەخۆشی بەڕێز فرست احمد عبدالله.
2- وتاریكردنەوەی خوولی دووەمی سالی شەشەمی ئەنجومەن لە لایەن بەڕێز سەرۆكی ئەنجومەنی نیشتیمانی كوردستانی عێراقەوە.
3- بەیانی بەڕیز سەرۆكی ئەنجومەنی وەزیرانی هەرێمی كوردستانی عێراق بە بۆنەی كردنەوەی خولی دووەمی پەرلەمانەوە.
شێروان ناصح حیدری نژاد احمد عزیز اغا جوهر نامق سالم
سكرتێری ئەنجومەنی نیشتمایی جێگری سەرۆكی ئەنجومەنی نیشتمانیی سەرۆكی ئەنجومەنی نیشتمانیی
كوردستانی عێراق كوردستانی عێراق كوردستانی عێراق