به‌رنامه‌ی كاری دانیشتنی ژماره‌ (٤) سێ شەممە ڕێكەوتی (١٩٩٦/١١/٥)

Apr 29, 2013  |   بەرنامەی کاری پەرلەمان 

بەپێی حوكمی بڕگە (1)لە ماددە (49) لە پەیڕەوی ناوخۆی ئەنجومەن دەستەی سەرۆكایەتی بەرنامەی كاری (4) مین كۆبوونەوەی بەم جۆرە دانا:
1- باوەڕپێدان و سوێندخواردنی وەزیری یارمەتی مرۆڤایەتی و هاوكاری بەڕێز د. شفیق قەزاز.
2- سوێند خواردنی وەزیری پەروەردە بەڕێز د. جەرجیس حەسەن.
3- سوێندخواردنی وەزیری ئەشغال و نیشتەجێكردن بەڕێز یۆنادم یوسف كنا.
4- گفتوگۆكردن لەسەر بودجەی ئەنجومەنی نیشتیمانی كوردستان بۆ ساڵی 1996.
5- گفتوگۆ لەسەر بودجەی حكومەتی هەرێم و كۆمپانیا بازرگانیەكانی هەرێمی كوردستان ساڵی 1996.
6- پرۆژەی یاسای بودجەی حكومەتی هەرێمی كوردستان.
7- پرۆژەی هەمواركردنی باجی گومرگ لەسەر كەل و پەلی خۆراك و جگەرە كە لە لایەن وەزارەتی دارایی و ئابووریەوە ئامادەكراوە.
8- تازەبابەت.

 

 

 

فرست احمد عبدالله                                            نژاد احمد عزیز اغا                                       جوهر نامق سالم 
سكرتێری ئەنجومەنی نیشتمانیی                      جێگری سەرۆكی ئەنجومەنی نیشتمانیی                سەرۆكی ئەنجومەنی نیشتمانیی
  كوردستانی عێراق                                             كوردستانی عێراق                                         كوردستانی عێراق