بەپێی حوكمی بڕگە (1)لە ماددە (49) لە پەیڕەوی ناوخۆی ئەنجومەن دەستەی سەرۆكایەتی بەرنامەی كاری (2) مین كۆبوونەوەی بەم جۆرە دانا:
1- گۆڕینی ئەدامانی ئەنجومەن كە ناوەكانیان لە خوارەوە نوسراوە بە پێی داواكاری مەكتەبی سیاسی پارتی دیموكراتی كوردستان بە نوسراوی ژمارە (1083) ی لە 22/9/1996:
ا-دانانی بەڕێز فەلەكەدین كاكەیی لە شوێنی بەڕێز خەیری سەعید عەلی بەگ.
ب-دانانی بەڕێز مەئمون نور محمد بریفكانی لە جیاتی بەڕێز بەختیار حەیدەر عوسمان.
ج- دانانی بەڕێز رقیب حسێن مەلا لە جیاتی خوا لێخۆشبوو مەلا محمد شەریف.
2- گۆڕینی پرۆژەی یاسای ئەنجومەنی وەزیرانی هەرێمی كوردستانی عێراق ژمارە (3) ی ساَڵی 1992.
فرست احمد عبدالله نژاد احمد عزیز اغا جوهر نامق سالم
سكرتێری ئەنجومەنی نیشتمانیی جێگری سەرۆكی ئەنجومەنی نیشتمانیی سەرۆكی ئەنجومەنی نیشتمانیی
كوردستانی عێراق كوردستانی عێراق كوردستانی عێراق