به‌رنامه‌ی كاری دانیشتنی ژماره‌ (١٦) پێنج شەممە ڕێكەوتی (١٩٩٤/١٢/١٥)

Mar 28, 2013  |   بەرنامەی کاری پەرلەمان 

بەپێی حوكمی بڕگە (1)لە ماددە(49) لە پەیڕەوی ناوخۆی ئەنجومەن دەستەی سەرۆكایەتی بەرنامەی كاری (16) مین كۆبوونەوەی بەم جۆرە دانا:
1- سوێندخواردنی یاسایی ئەندامە تازەكان كە شوێنی ئەو ئەندامانە دەگرنەوە كە دەستیان لە كار كێشاوەتەوە:
(ا)-لە فراكسیۆنی كەسك بەڕێزان:
1- عمر عبدالله(ملازم عبدالله).
2-خاتوو كافیە سلێمان عبدالله.
3-سعدی احمد محمد.
ب-لە فراكسیۆنی پارتی بەڕێزان:
1-د.ادریس هادی.
2-د.ناصح غفور رەمەزان.
2- خستنەڕوو و گفتوگۆ لەسەر كردنی ڕاپۆرتی تایبەت بەو ڕێكخراوە مرۆڤایەتیانەی كە لە كوردستاندا دەست بەكارن.
3- تازەبابەت.

 

 

 

فرست احمد عبدالله                                            نژاد احمد عزیز اغا                                       جوهر نامق سالم 
سكرتێری ئەنجومەنی نیشتمانیی                      جێگری سەرۆكی ئەنجومەنی نیشتمانیی                سەرۆكی ئەنجومەنی نیشتمانیی
  كوردستانی عێراق                                             كوردستانی عێراق                                         كوردستانی عێراق