به‌رنامه‌ی كاری دانیشتنی ژماره‌ (١٠) یەك شەممە ڕێكەوتی (١٩٩٤/١١/٢٠)

Mar 28, 2013  |   بەرنامەی کاری پەرلەمان 

بەپێی حوكمی بڕگە (1)لە ماددە (49) لە پەیڕەوی ناوخۆی ئەنجومەن دەستەی سەرۆكایەتی بەرنامەی كاری (10) مین كۆبوونەوەی بەم جۆرە دانا:
1- وەڵامدانەوەی ئەو پرسیارانەی كە لە لایەن ئەندامانی پەرلەمانەوە ئاڕاستەی بەڕێزان وەزیرە پەیوەندیدارەكان دەكرێن.
2- گفتوگۆكردن دەربارەی پەنابەرانی كوردستانی توركیا لە دهۆك و داوای یارمەتیدانیان لە لایەن پەرلەمانەوە كە فراكسیۆنی پارتی لە كۆبوونەوەی 1/11/1994 دا وەكو تازەبابەتێك پێشنیاری كردبوو.
3- تازەبابەت.

 

 

 

فرست احمد عبدالله                                            نژاد احمد عزیز اغا                                       جوهر نامق سالم 
سكرتێری ئەنجومەنی نیشتمانیی                      جێگری سەرۆكی ئەنجومەنی نیشتمانیی                سەرۆكی ئەنجومەنی نیشتمانیی
  كوردستانی عێراق                                             كوردستانی عێراق                                         كوردستانی عێراق