بەپێی حوكمی بڕگە (1)لە ماددە(49) لە پەیڕەوی ناوخۆی ئەنجومەن دەستەی سەرۆكایەتی بەرنامەی كاری (8) مین كۆبوونەوەی بەم جۆرە دانا:
1- بایەتی ئامادەنەكردنی بوودجەی ساڵی 1994 كە وەك تازەبابەتێك لە كۆبوونەوەی ژمارە 4 ی ڕۆژی 25/9/1994 دا فراكسیۆنی پارتی پێشنیاری كردووە.
2- پرۆژەی بڕیاری تایبەت بە چاككردنی باری گوزەرانی فەرمانبەران.
3- تازەبابەت.
فرست احمد عبدالله نژاد احمد عزیز اغا جوهر نامق سالم
سكرتێری ئەنجومەنی نیشتمانیی جێگری سەرۆكی ئەنجومەنی نیشتمانیی سەرۆكی ئەنجومەنی نیشتمانیی
كوردستانی عێراق كوردستانی عێراق كوردستانی عێراق