به‌رنامه‌ی كاری دانیشتنی ژماره‌ (٥) یەك شەممە ڕێكەوتی (١٩٩٤/١٠/٩)

Mar 28, 2013  |   بەرنامەی کاری پەرلەمان 

بەپێی حوكمی بڕگە (1)لە ماددە(49) لە پەیڕەوی ناوخۆی ئەنجومەن دەستەی سەرۆكایەتی بەرنامەی كاری (5) مین كۆبوونەوەی بەم جۆرە دانا:
1- پرۆژەی بڕیاری دانانی ساڵی خوێندنی 1993-1994 بە ساڵی نەكەوتن (سنە عدم رسوب).
2- ناونیشانی گۆڕینی فەرمانبەرانی (موظف تضمید) بۆ برین پێچ (مضمد).
3- پرۆژەی بڕیاری یەكسانیكردنی بڕوانامەی قوتابیە ئایینیەكان.
4- پرۆژەی بڕیاری بە موڵك كردنی زەوی زاری ئەمیری كە تەرخانكراون لە لایەن وەزارەتی شارەوانی و گوشتوگوزاەوە.
5- پرۆژەی بڕیاری ئیفرازكردنی زەوی و زار كشتوكاڵی .
6- پرۆژەی بڕیاری دووبارە تۆماركردنەوەی زەوی و زاری كشتوكاڵی بە ناوی خاوەنەكانیانەوەو بە ناوی وەزارەتی داراییەوە بۆ مەبەستی چاككردنی كشتوكاڵ.
7- ڕاگرتنی بڕیارەكانی ژمارە (445) ی ڕۆژی 19/12/1993 , (774) ی 21/9/1988, (237) ی 20/7/1991 ,(875) ی 21/11/1987, یاسای ژمارە (33) ی ساڵی 1979, یاسای هەمواركردنی باجی موڵك و خانووبەرە(ضریبة العقار).
8- بایەتی ئامادەنەكردنی بوودجەی ساڵی 1994 كە وەك تازەبابەتێك لە كۆبوونەوەی ژمارە 4 ی ڕۆژی 25/9/1994 دا فراكسیۆنی پارتی پێشنیاری كردووە.
9- تازەبابەت.

 

 

 

فرست احمد عبدالله                                            نژاد احمد عزیز اغا                                       جوهر نامق سالم 
سكرتێری ئەنجومەنی نیشتمانیی                      جێگری سەرۆكی ئەنجومەنی نیشتمانیی                سەرۆكی ئەنجومەنی نیشتمانیی
  كوردستانی عێراق                                             كوردستانی عێراق                                         كوردستانی عێراق