بەپێی حوكمی بڕگە (1) ی ماددە(6) لە پەیڕەوی ناوخۆی ئەنجومەنی نیشتیمانی كوردستانی عێراق ژمارە (1) ی ساڵی 1992 دا دەستەی سەرۆكایەتی بەرنامەی كاری (4) مین دانیشتنی نائاسایی خۆی بۆ ڕۆژی شەممە ڕێكەوتی 27/8/1994 بەم جۆرە دانا:
ئامادەبوونی بەڕێزان كاك مسعود بارزانی و مام جەلال لە پەرلەمان و گفتوگۆكردن لەسەر ڕاوەستاندنی شەڕو پێكدادان لە هەرێمی كوردستان.
فرست احمد عبدالله نژاد احمد عزیز اغا جوهر نامق سالم
سكرتێری ئەنجومەنی نیشتمانیی جێگری سەرۆكی ئەنجومەنی نیشتمانیی سەرۆكی ئەنجومەنی نیشتمانیی
كوردستانی عێراق كوردستانی عێراق كوردستانی عێراق