بەپێی حوكمی بڕگە (1)لە ماددە(49) لە پەیڕەوی ناوخۆی ئەنجومەن دەستەی سەرۆكایەتی بەرنامەی كاری (10) مین كۆبوونەوەی بەم جۆرە دانا:
1- پرۆژەی بڕیاری (شمول) كردنی ئەو پێشمەرگانەی بەشداریان لە كاروانی بارزانی نەمردا كردووە لە ساڵی 1945-1958 بە یاسای ژمارە (9) ی ساڵی 1992 ی ڕێزلێنانی پێشمەرگە.
2- پرۆژەی هەمواركردنی یاسای دەسەڵاتی دادوەری ژماری (14) ی ساڵی 1993.
3- پرۆژەی بڕیاری تەخویلكردنی ئەنجومەنی دادوەری دەسەڵاتەكانی ئەنجومەنی دادی عێراق لەوەی كە پەیوەنددارە بە ئەندامانی دەستەی ئیدیعای گشتی.
4- پرۆژەی بڕیاری ڕاگرتنی كاركردن بە بڕیاری ئەنجومەنی سەركردایەتی شۆڕش (مجلس قیادة الثورة) ژمارە (600) ی ساڵی 1980.
5- پرۆژەی بڕیاری لێگێڕانەوەی ڕەسم لەو موعامەلانەی تەئییدی موڵكایەتی زەوی و زار و خانووبەرە(عەقارات) دەكەن كە تۆمارەكانیان بزر بوون یان لەناوچوون.
6- پرۆژەی یاسای لێبوردنی گشتی.
7- پرۆژەی یاسای لێبووردنی تایبەت.
فرست احمد عبدالله نژاد احمد عزیز اغا جوهر نامق سالم
سكرتێری ئەنجومەنی نیشتمانیی جێگری سەرۆكی ئەنجومەنی نیشتمانیی سەرۆكی ئەنجومەنی نیشتمانیی
كوردستانی عێراق كوردستانی عێراق كوردستانی عێراق