بەپێی حوكمی بڕگە (1)لە ماددە(49) لە پەیڕەوی ناوخۆی ئەنجومەن دەستەی سەرۆكایەتی بەرنامەی كاری (9) مین كۆبوونەوەی بەم جۆرە دانا:
1- بەرچاوخستنی دەستلەكاركێشانەوەی ئەم بەڕێزانەی خوارەوە لە ئەندامێتی ئەنجومەنی نیشتیمانی :
ا- عمر عبدالله / بۆ دەستبەكاربوونی بە ئیشوكاری حیزبی.
ب-عمر سید علی / بۆ دەستبەكاربوونی بە ئیشوكاری حیزبی.
ج-نجمالدین عزیز لەبەر دامەزراندنی پارێزگای سلێمانی .
د-شێخ عبدالكریم كاكە حمە عبدالكریم بۆ دەستبەكاربوونی بە ئیشوكاری حیزبی.
2- بەرچاوخستنی گۆڕینی بەڕێزان ئەندامانی ئەنجومەن كە دەستیان لە كار كێشاوەتەوە بەو بەڕێزانەی كە لەخوارەوە ناویان هاتووە , دەنگدان لەسەر وەرگرتنیان و سوێن خواردنی یاساییان:
ا-حكمت محمد كریم.
ب-احمد علی دزەیی.
ج-محمد حسن باڵتە.
د-ابوبكر محمد حاجی.
3- بەردەوامبوون لەسەر گفتوگۆكردنی موازەنەی ساڵی 1994 ی هەرێمی كوردستانی عیچراق بە پێی حوكمی بڕگە (5) لە ماددە (56) ی یاسای ژمارە (1) ی ساڵی 1992.
4- تازەباباەت.
فرست احمد عبدالله نژاد احمد عزیز اغا جوهر نامق سالم
سكرتێری ئەنجومەنی نیشتمانیی جێگری سەرۆكی ئەنجومەنی نیشتمانیی سەرۆكی ئەنجومەنی نیشتمانیی
كوردستانی عێراق كوردستانی عێراق كوردستانی عێراق