بەپێی حوكمی بڕگە (1)لە ماددە(49) لە پەیڕەوی ناوخۆی ئەنجومەن دەستەی سەرۆكایەتی بەرنامەی كاری (2) مین كۆبوونەوەی بەم جۆرە دانا:
1- بەرچاوخستنی بودجەی هەرێمی كوردستانی عێراق بۆ ساڵی 1994 بە پێی بڕگەی (5) لە ماددەی (56) ی یاسای ژمارە (1) ی ساڵی 1992.
2- بەرچاوخستنی یاسای هەمواركردنی یاسای ژمارە (16) ی ساڵی 1992, یاسای گەڕاندنەوەی ماڵە دەستبەسەرداگیراوەكان بە هۆی بزووتنەوەی ڕزگاریخوازی كوردستان بۆ خاوەنە شەرعیەكانیان.
3- بەرچاوخستنی پرۆژەی بڕیاری (دانانی) ی (250) پلە لەسەر میلاكی وەزارەتی پەروەردە بە ناونیشانی (مامۆستا) كە تەرخاندەكرێت بۆ قوتابخانە سەرەكیەكان و گوندەكانی قەزای ئاكرێ.
4- بەرچاوخستنی پرۆژەی بڕیاری كارپێنەكردنی بڕیاری ئەنجومەنی سەركردایەتی شۆڕشی عێراقی ژمارە (720) ی ڕۆژی 9/11/1981.
5- تازەبابەت.
فرست احمد عبدالله نژاد احمد عزیز اغا جوهر نامق سالم
سكرتێری ئەنجومەنی نیشتمانیی جێگری سەرۆكی ئەنجومەنی نیشتمانیی سەرۆكی ئەنجومەنی نیشتمانیی
كوردستانی عێراق كوردستانی عێراق كوردستانی عێراق