بەپێی حوكمی بڕگە (1)لە ماددە(49) لە پەیڕەوی ناوخۆی ئەنجومەن دەستەی سەرۆكایەتی بەرنامەی كاری (1) مین كۆبوونەوەی بەم جۆرە دانا:
1- بە پێی نوسراوی مەكتەبی سیاسی پارتی دیموكراتی كوردستان ژمارە (1269) ی لە 25/12/1993 كە بەڕێز یوسف جەمیل خورشید جێگەی ئەندامی ئەنجومەنی نیشتیمانی كوردستان بەڕێز د.حمە نەجم جاف بگرێتەوە.
2- بە پێی نوسراوی مەكتەبی سیاسی یەكێتی نیشتیمانی كوردستان بە بێ ژمارە لە 22/12/1993 كە بەڕێز شێركۆ فایەق بێكەس جێگەی ئەندامی ئەنجومەنی نیشتیمانی كوردستان بەڕێز فازڵ قەفتان بگرێتەوە.
3- بەرچاوخستنی دەست لە كارهەڵگرتنی ئەندامی نیشتیمانی كوردستان بەڕێز عبدالكریم حاجی كاكە حەمە بە پیچی بڕگەی (2) ی ماددە (30) لە پەیڕەوی ناوخۆی ئەنجومەن .
4- بەرچاوخستنی بەدجەی پەرلەمانی كوردستان بۆ ساڵی 1994.
5- تازەبابەت.
فرست احمد عبدالله نژاد احمد عزیز اغا جوهر نامق سالم
سكرتێری ئەنجومەنی نیشتمانیی جێگری سەرۆكی ئەنجومەنی نیشتمانیی سەرۆكی ئەنجومەنی نیشتمانیی
كوردستانی عێراق كوردستانی عێراق كوردستانی عێراق