به‌رنامه‌ی كاری دانیشتنی ژماره‌ (١)ی نائاسایی ڕۆژی سێ شەممە (١٩٩٣/٧/٦)

Feb 28, 2013  |   بەرنامەی کاری پەرلەمان 

بەپێی حوكمی بڕگە (1)لە ماددە(6) لە پەیڕەوی ناوخۆی ئەنجومەنی كورستانی عێراق ژمارە (1) ی ساڵی 1992 دەستەی سەرۆكایەتی بەرنامەی كاری (1) مین دانیشتنی نائاسایی خۆی بۆ ڕۆژی سێشەممە ڕێكەوتی 6/7/1993 بەم جۆرە دانا:
بەرنامەی كار:
1- بەردەوامبوون لەسەر دانیشتنەكانی پەرلەمان لە كاتی پشووی پەرلەماندا.
2- ئامادەبوونی بەرێز وەزیری ڕۆشنبیری و وەزیری ئەقاف بۆ وەڵامدانەوەی هەندێ‌ پرسیار.
3- گفتوگۆكردن و بەرچاوخستنی كێشەی خانووەكانی مامۆستایانی زانكۆ.
4- بەرچاوخستنی چەند هەمواركردنێكی یاسای وەزارەتی پیشەسازی و وزە.
5- بەرچاوخستنی چەند هەمواركردنێك لەسەر ماددەی (28) ی پەیڕەوی ناوخۆی ئەنجومەنی نیشتیمانی كوردستانی عێراق.
6- تازەبابەت.

 

 


   فرست احمد عبدالله                                            نژاد احمد عزیز اغا                                       جوهر نامق سالم 
سكرتێری ئەنجومەنی نیشتمانیی                      جێگری سەرۆكی ئەنجومەنی نیشتمانیی                سەرۆكی ئەنجومەنی نیشتمانیی
  كوردستانی عێراق                                             كوردستانی عێراق                                         كوردستانی عێراق