بەپێی حوكمی بڕگە (1)لە ماددە(49) لە پەیڕەوی ناوخۆی ئەنجومەن دەستەی سەرۆكایەتی بەرنامەی كاری (41) مین كۆبوونەوەی بەم جۆرە دانا:
1- بەرچاوخستنی پرۆژەی یاسای وەزارەتی ئەشغال و نیشتەجێكردن.
2- بەرچاوخستنی پرۆژەی هەمواركردنی (تعدیل) ماددە /28 ی پەیڕەوی ناوخۆی ئەنجومەن كە تایبەتە بە پاراستنی ئەندامە بەڕێزەكان.
3- بەرچاوخستنی پرۆژەی ڕاگرتنی (تجمید) ژمارەیەك لە بڕیارەكانی ئەنجومەنی سەركردایەتی شۆڕشی ڕژێم.
4- بەرچاوخستنی پرۆژەی یاسای ژووری بازرگانی و پیشەسازی هەرێمی كوردستان.
5- تازەبابەت.
فرست احمد عبدالله نژاد احمد عزیز اغا جوهر نامق سالم
سكرتێری ئەنجومەنی نیشتمانیی جێگری سەرۆكی ئەنجومەنی نیشتمانیی سەرۆكی ئەنجومەنی نیشتمانیی
كوردستانی عێراق كوردستانی عێراق كوردستانی عێراق