به‌رنامه‌ی كاری دانیشتنی ژماره‌ (٣٠) ڕۆژی سێ شەممە (١٩٩٢/٩/٨)

Jan 20, 2013  |   بەرنامەی کاری پەرلەمان 

بەرنامەی كار:
1- وەڵامی سەرۆكایەتی ئەنجومەنی وەزیران دەربارەی دامەزراندنی سەرۆكی كارگیڕییەكانی هەریمەكە.
2- دانانەوەی تەشكیلاتی ئەو قەزاو ناحیانەی كە لەلایەن ڕژێمەوە هەڵوەشێنرابوونەوە.
3- وەڵامی سەرۆكایەتی ئەنجوومەنی وەزیران دەربارەی پێدانی دەسەڵاتی (استپنائی) بە وەزارەتی ناوخۆ تا ئیشوكارەكانی خۆیان ئەجام بدات.
4- پێكهێنانی لیژنەیێك لە ئەندامانی ئەنجومەن بۆ سەردانی بەندیخانەكانی هەرێم بۆ ئەوەی لە نزیكەوە لە حاڵی گیراوەكان ئاگاداربن.
5- گفتوگۆكردنی پرۆژەی بڕیارێك بۆ قەدەغەكردنی ناردنە دەرەوەی ئامێرو خودڕەوەكان بۆ وڵاتانی دراوسێ‌ و دەست بەسەرداگرتنی ئەوانەی كە بە قاچاغ دەكڕدرێن.
6- گفتوگۆكردنی پڕۆژەی بڕیاری قەدەغەكردنی فەرمانبەرانی دارایی و ژمێریاری كە بازرگانی بە دراوەوە دەكەن.

 

 

 

  فرست احمد عبدالله                                            نژاد احمد عزیز اغا                                       جوهر نامق سالم 
سكرتێری ئەنجومەنی نیشتمانیی                     جێگری سەرۆكی ئەنجومەنی نیشتمانیی                سەرۆكی ئەنجومەنی نیشتمانیی
     كوردستانی عێراق                                            كوردستانی عێراق                                         كوردستانی عێراق