به‌رنامه‌ی كاری دانیشتنی ژماره‌ (٢١) ڕۆژی دوو شەممە (١٩٩٢/٨/١٠)

Jan 20, 2013  |   بەرنامەی کاری پەرلەمان 

بەرنامەی كار:
1- لیژنەكانی ئەنجومەنی نیشتیمانی كوردستانی عێراق هەریەك بە پێی پسپۆڕی خۆی پەیوەندی لەگەڵ وەزارەتەكاندا بكەن و لەماوەی یەك هەفتەدا ڕاپۆرتەكانیان پێشكەش بكەن بە دەستەی سەرۆكایەتی ئەنجومەنی نیشتیمانی.
2- دوا لە وەزارەتەكان بكرێت لە ماوەی دوو هەفتەدا یاساكانیان ئامادەبكەن.
3- داوای ڕاستكردنەوەی ماددەی (18) ی یاسای ئەنجومەنی نیشتیمانی كوردستان بكرێت.
4- باسكردنی (تفرغ) ی ئەندامانی ئەنجومەنی نیشتیمانی بۆ كاروباری ئەنجومەن بە پێی یاسا.
5- پێشنیاركردنی دانانی وەزیری داد.
6- جەختكردن لەسەر دامەزراندنی هەیكەلی ئیداراتی كوردستان و دامەزراندنی پارێزگاكان,قائیمقامەكان, بەڕێوبەری ناحیەكان.

 

 

 

 

 

  فرست احمد عبدالله                                            نژاد احمد عزیز اغا                                       جوهر نامق سالم 
سكرتێری ئەنجومەنی نیشتمانیی                     جێگری سەرۆكی ئەنجومەنی نیشتمانیی                سەرۆكی ئەنجومەنی نیشتمانیی
     كوردستانی عێراق                                            كوردستانی عێراق                                         كوردستانی عێراق