به‌رنامه‌ی كاری دانیشتنی ژماره‌ (٣) ڕۆژی سێ شەممە (١٩٩٢/٦/١٥)

Jan 19, 2013  |   بەرنامەی کاری پەرلەمان 

بەرنامەی كار:
گفتوگۆ لەسەر ماددەكانی پەیڕەوی ناوخۆی ئەنجومەن.
بەڕێز سەرۆكی ئەنجومەن سەرەتا بەناوی خوای بەخشندەو میهرەبان و بەناوی گەلی كوردستانەوە دانیشتنەكەی كردەوەو ئەوجا پیرۆزبایی جەژنی قوربانی لە ئەندامان و ڕۆڵەكانی گەل كرد,دوای ئەوە بەرێز فەلەكەدین سابیر كاكەیی بە ناوی فراكسیۆنی پارتیەوە پرۆژەیێكی لە (13) خاڵ پێشكەش دانیشتنەكە كرد,بەڵام لەبەر ئەوەی پێشتر لە بەرنامەی كاردا نەبوو,ئەنجومەن گفتوگۆی لەسەر نەكردو دەستكرایەوە بە پاشماوەی پرۆژەی پەیڕەوی ناوخۆ.
بەڕێز عارف ماددەكانی (18,19,20,21,22,23) ی خوێندەوەو ئەنجومەن بە گشتی دەنگ بڕیاری لەسەردان, ئەوجا ماددەی (24) خوێنرایەوەو گفتوگۆ دەستی پێكرد.

 

 

 

  فرست احمد عبدالله                                             محمد تۆفیق رحیم                                       جوهر نامق سالم 
سكرتێری ئەنجومەنی نیشتمانیی                     جێگری سەرۆكی ئەنجومەنی نیشتمانیی                سەرۆكی ئەنجومەنی نیشتمانیی
  كوردستانی عێراق                                              كوردستانی عێراق                                         كوردستانی عێراق