22.jpg

کاندیدێکی هەڵبژاردنی پەرلەمانی کوردستان دوورخرایەوە

Apr 17, 2024  |   هەواڵەکانی پەرلەمان 

کۆمسیۆنی باڵای هەڵبژاردنەکان بڕیاریدا بە دوورخستنەوەی کاندیدێک بۆ هەڵبژاردنی پەرلەمانی هەرێمی کوردستان، زیادکردنی کاندیدێکی دیکە.
کۆمسیۆنی باڵای سەربەخۆی هەڵبژاردنەکان دوورخستنەوەی کاندیدێکی لە هەڵبژاردنی پەرلەمانی هەرێم ڕاگەیاند، کاوار نیعمەت محەمەد، کاندیدی ڕەوتی هەڵوێستی نیشتیمانی لە سنووری پارێزگای دهۆک دوورخرایەوە، لەگەڵ ئەوەشدا نەرمین محەمەد ساڵح کانیدی بزووتنەوەی پەیوەندی ئیسلامی لە سنووری پارێزگای هەولێر بۆ لیسەتەکە زیاد کرا، بۆئەوەی ڕێژەی کاندیدی ژن پڕ بکاتەوە.