kurdi15.jpg

راپۆرتی ژمارە (١٥) / دۆخی سەروەریی یاسا لە هەرێمی كوردستاندا

Jan 14, 2024  |   راپۆرتەکانی ئینستیتوتی پەی 

راپۆرتی پانزەهەزەهەمی هه‌ڵسه‌نگاندنی (دۆخی سەروەریی یاسا لە هەرێمی كوردستاندا)، كە تایبەتە بە بە رەوشی ‏سەروەریی یاسا لە هەرێمی كوردستاندا.‏ لە ساڵانی (١٩٩٢-٢٠٢٢)، تیایدا سەرجەم ئەو یاسایانەی لە ماوەی (30) ساڵدا (1992-2022) لە پەرلەمانی كوردستانەوە دەرچوون و ئاستی جێبەجێكردن و پێشێلكردنیان دەستنیشان كراوە خراونەتەڕوو.

لە رۆژی شەممە ١٣/١/٢٠٢٤ كاژێر (١١)ی پێشنیوه‌ڕۆ لە هۆڵی هوتێل رامادا لە شاری سلێمانی لە كۆنگرەیەكی رۆژنامەنووسیدا ئینستتیوتی په‌ی بۆ په‌روه‌رده‌ و گه‌شه‌پێدان به‌هاوكاری رێكخراوی سندوقی پاڵپشتی دیموكراسی (NED)ی ئه‌مه‌ریكی، لە چوارچێوەی پرۆژه‌ی چاودێری و هه‌ڵسه‌نگاندنی كاره‌كانی په‌رله‌مانی كوردستاندا، مەراسیمی بڵاوكردنەوەی ناوه‌رۆكی راپۆرتی ژماره‌ (١٥) كه‌ تایبه‌ت بوو‌ به‌ سەرجەم یاساكانی پەرلەمانی كوردستان بڵاوكردەوە.

ئەم راپۆرتە له‌ (٩٨) لاپه‌ڕه‌ پێكهاتووه‌، تیایدا به‌چه‌ندین خشته‌ و داتاو زانیاری ورد باس له‌ سەرجەم یاساكانی پەرلەمانی كوردستان كراوە، هه‌ر له‌ راپۆرته‌كه‌ چه‌ندین ده‌رئه‌نجام و راسپارده‌ خراونه‌ته‌ڕوو، دەقی راپۆرتەكەش پێشكەش كراوە بە گیانی پاكی خوالێخۆشبوو (دكتۆر فەرهاد حاتەم)  دادوەر و سەرۆكی پێشووی داواكاری گشتی لە سلێمانی وەك وەفایەك بۆ هەوڵەكانی لەبەرامبەر رووبەڕوو بوونەوەی ناعەدالەتی و سەروەركردنی یاسادا.

بۆ خوێندنه‌وه‌ی هەواڵ لەسەر ناوەڕۆكی راپۆرته‌كه‌ كلیك لێرە‌ بكه‌...

 میدیاكان به‌ بایه‌خه‌وه‌ چه‌ندین راپۆرته‌ هه‌واڵیان له‌سه‌ر راپۆرته‌كه‌ ئه‌نجام داوه‌، بۆ خوێندنه‌وه‌یان كلیك له‌سه‌ر هه‌ر یه‌كێك لەم‌ لینكانە بكه‌.

* (xendan): ئینستیتیوتی پەی چالاکترین و ناچالاکترین خولەکانی پەرلەمانی کوردستان ئاشکرا دەکات
* (Xelk Media): روماڵی راسته‌وخۆ ....
* (SNN): پەرلەمانی کوردستان لە ماوەی پێنج خولی پەرلەماندا 406 یاسای دەرکردووە.
* (Bwar news): روماڵی راسته‌وخۆ ....
* (Xendan): روماڵی راسته‌وخۆ ....
* (DRAW): دۆخی سەروەری یاسا لە هەرێمی كوردستان
* (Zhyan Media): روماڵی راسته‌وخۆ ....
* (Kurdiu): چالاکترین و ناچالاکترین خولەکانی پەرلەمانی کوردستان ئاشکرا دەکرێت
* (Roj news): خولى پێنجەمى پەرلەمانى هەرێم بە ناچالاکترین خول دانرا
* (Speemedia): دۆخی سەروەری یاسا لە هەرێمی كوردستاندا
* (KNN): راپۆرتی په‌ی: له‌ (94%)ـی ئه‌و یاسایانه‌ی له‌ په‌رله‌مان ده‌رچون پێشێلكراون یان هه‌ڵوه‌شاونه‌ته‌وه‌
* (Zeedpress): پەرلەمانی کوردستان ٤٠٦ یاسای دەرکردووە و تەنیا ٢٣ یاسا وەک خۆیان جێبەجێکراون
* (Zeedpress): لەکۆی ٤٠٦ یاسای پەرلەمانی کوردستان تەنیا ٢٣ یاسا وەک خۆیان جێبەجێکراون
* (Hameed Bedirxan): عەدنان موفتی بە چالاكترین سەرۆكی پەرلەمان دیاری كراوە لەماوەی ٣٠ سالی تەمەنی پەرلەمانی كوردستاندا
* (KNN): یاسا و کاروچالاکییەکانی پەرلەمانی کوردستان لە ماوەی پێنج خولدا
* (Shafaq news): ثلاثون عاماً على عمر برلمان كوردستان أقر فيها 406 قوانين و13 موازنة
 بۆ بینینی وێنه‌کانی ڕۆژی بڵاوكردنه‌وه‌ی راپۆرتەکە كلیك لێره‌ بكه‌...

بۆ خوێندنه‌وه‌ی راپۆرته‌كه‌ كلیك له‌م (pdf)ه‌، یاخود كلیك لێرە‌ بكه‌...


راپۆرتی دۆخی سەروەریی یاسا لە هەرێمی كوردستاندا/ ژمارە (١٥)