banghysht.jpg

بانگهێشت بۆ ئه‌ندامانی په‌رله‌مانی كوردستان بۆ دانیشتنی ژمارە (٤)ی رۆژی دوو شه‌ممه‌ (٢٠٢٣/٥/٢٢)

May 20, 2023  |   هەواڵەکانی پەرلەمان 

پشتبه‌ستن به‌ حوكمی بڕگه‌ی (سێیه‌م) له‌ مادده‌ی (١٨)ی په‌یڕه‌وی ناوخۆی په‌رله‌مانی كوردستان-عێراق، بڕیارماندا بانگهێشتی گشت ئه‌ندامه‌ به‌ڕێزه‌كانی په‌رله‌مان بكه‌ین بۆ دانیشتنی ژماره‌ (٤)ی ئاسایی خولی به‌هاره‌ى ساڵی پێنجه‌م له‌ خولی هه‌ڵبژاردنی پێنجه‌می په‌رله‌مانی كوردستان-عێراق، له‌ كاتژمێر (١٠)ی پێشنیوه‌ڕۆی ڕۆژی دووشه‌ممه‌ ڕێكه‌وتی ٢٠٢٣/٥/٢٢، تكایه‌ له‌ كاتی دیاریكراودا ئاماده‌بن.
له‌گه‌ڵ ڕێزدا..
د. ڕێواز فائق حسێن
سه‌رۆكی په‌رله‌مانی كوردستان-عێراق