d.shayan.jpg

د. شایان کاکە ساڵح دەست لە ئەندامێتی پەرلەمان دەکێشێتەوە

Oct 9, 2022  |   هەواڵەکانی پەرلەمان 

د. شایان کەکە ساڵح، ئەندام پەرلەمان لە خولی پێنجەم لە سەر لیستی گۆڕان یاداشتێکی ئاڕاستەی دەستەی سەرۆکایەتی کرد و داوا دەکات داواکارییەکەی بە زووترین کات بخرێتە بەرنامەی کارەوە. دەستلەکارکێشآنەوەکەی د. شایان لەسەر تێپەڕاندنی یاسای درێژکردنەوەی خولی پەنجەمی پەرلەمانە.

دەقی بڵاوکراوەکەی پەرلەمانتارەکە لە ئەکاونتی فەیسبووکی خۆیەوە:

یاداشتی دەست لەکارکێشانەوەم لە ئەرکی پەرلەمانتاری پەرلەمانی کوردستان/فراکسیۆنی گۆڕان نارد بۆ سەرۆکایەتی پەرلەمان
دواخستنی ھەڵبژاردن و درێژ کردنەوەی پەرلەمان بەدەر لەیاسا با نەبێت بە کولتور لە ھەرێمی کوردستان.
تێبینی:
١-تا ئەو کاتەی یاداشتی دەست لەکارکێشانەوەم دەخرێتە بەرنامەی کاری نزیکترین دانیشتنی پەرلەمان و دەنگی لەسەر دەدرێ، ھەر ئەندامی پەرلەمانم، دەمتوانی تا ئەو کات چاوەڕێ بکەم بەڵام ڕاگەیاندنی ھەڵوێستم بۆ ڕای گشتی و دەنگدەر زۆر گرنگ بوو.
٢- خانەنشینیم ڕەت کردۆتەوە، پشت بە خوا دەگەڕێمەوە سەر کاری خۆم پزیشکی پسپۆری شێرپەنجە.
٣- بۆ ھەر کەسێک دەڵێت خانەنشینی پەرلەمان نایگرێتەوە بۆیە رەتی دەکاتەوە، سەیری ئەو لینکە بکەن کە بە ووردی و بەپێی یاسای چاکسازی باسم کردووە کە دەمگرێتەوە، پێشتریش بڵاوم کردۆتەوە.

1665301579WhatsApp Image 2022-10-09 at 10-25-28 AM