7-5-K.jpg

راپۆرتی ژمارە (٧) /هه‌ڵسه‌نگاندنی ئه‌دای ئه‌ندامانی په‌رله‌مانی كوردستان

Dec 20, 2021  |   راپۆرتەکانی ئینستیتوتی پەی 

ئه‌م راپۆرته‌ له‌لایه‌ن "ئینستتیوتی پەی بۆ پەروەردە و گەشەپێدان" لەسەر پەرلەمانی کوردستان ئامادەکراوە.

 راپۆرتى حه‌وته‌مى هه‌ڵسه‌نگاندنی ئه‌دای ئه‌ندامانی په‌رله‌مانی كوردستان، خولی پێنجه‌می هه‌ڵبژاردنی په‌رله‌مانی كوردستان (1ى ئازارى 2020 بۆ 28ى شوباتى 2021) له‌ماوه‌ی ساڵێكدا، رۆژى دووشه‌ممه‌ 20/12/2021 كاژێر (11)ى پێشنیوه‌ڕۆ لە هۆڵی هوتێل چوارچرا لە شاری هەولێر، بە ئامادەبوونی ژمارەیەك پەرلەمانتار و راوێژكارانی پەرلەمان و مامۆستایانی زانكۆ و چالاكوانانی مەدەنی و میدیاكاران، ئینستتیوتی په‌ی بۆ په‌روه‌رده‌ و گه‌شه‌پێدان به‌هاوكاری رێكخراوی سندوقی پاڵپشتی دیموكراسی (NED)ی ئه‌مه‌ریكی، لە چوارچێوەی پرۆژه‌ی چاودێری و هه‌ڵسه‌نگاندنی كاره‌كانی په‌رله‌مانی كوردستاندا، مەراسیمی بڵاوكردنەوەی ناوه‌رۆكی راپۆرتی ژماره‌ (7) كه‌ تایبه‌ت بوو‌ به‌ هه‌ڵسه‌نگاندنی ئه‌دای ئه‌ندامانی په‌رله‌مانی كوردستان له‌ماوه‌ی ساڵێكدا بڵاوكردەوە.

ئەم راپۆرتە له‌ (216) لاپه‌ڕه‌ پێكهاتووه‌، تیایدا به‌چه‌ندین خشته‌ و داتاو زانیاری ورد باس له‌ ئه‌دای ئه‌ندامانی په‌رله‌مانی كوردستان له‌ ماوه‌ی ساڵێكدا كراوه‌، هه‌ر له‌ راپۆرته‌كه‌ چه‌ندین ده‌رئه‌نجام و راسپارده‌ خراونه‌ته‌ڕوو، ئه‌مه‌ جگه‌ له‌ زانیاری ته‌واو له‌سه‌ر سه‌رجه‌م ئه‌ندامانی په‌رله‌مانی كوردستان و ده‌سته‌ی سه‌رۆكایه‌تی په‌رله‌مانی كوردستان.

 میدیاكان به‌ بایه‌خه‌وه‌ چه‌ندین راپۆرته‌ هه‌واڵیان له‌سه‌ر راپۆرته‌كه‌ ئه‌نجام داوه‌، بۆ خوێندنه‌وه‌یان كلیك له‌سه‌ر هه‌ر یه‌كێك لەم‌ لینكانە بكه‌.

كۆبونه‌وه‌ى په‌رله‌مان: گفتوگۆ لەسەر راپۆرتی (ئەدای پەرلەمانتاران) لە دانیشتنی پەرلەمان کوردساندا

 په‌یام: له‌ماوه‌ی ساڵێكدا، په‌رله‌مان نه‌یتوانیوه‌ لێپرسینه‌وه‌ له‌ هیچ ئه‌ندامێكی ئه‌نجومه‌نی وه‌زیران بکات

كوردسات: به‌رنامه‌ى پانۆڕاما تایبه‌ت به‌ راپۆرتى ئه‌داى ئه‌ندامانى په‌رله‌مان

KNN: به‌رنامه‌ى پانۆڕاما تایبه‌ت به‌ راپۆرتى ئه‌داى ئه‌ندامانى په‌رله‌مان

خەندان: ئینستتیوتی پەی: پەرلەمان نەیانتوانیوە چاودێری حکومەت بکات

شارپرێس: ئینستوتی پەی زانیاری سەیر لەسەر پەرلەمان بڵاودەكاتەوە

 چاودێر: ئینستیوتی پەی ڕاپۆرتی هەڵسەنگاندنی ئەدای پەرلەمانتارانی بڵاوکردەوە

بۆ بینینى وێنه‌کانی ڕۆژی بڵاوكردنه‌وه‌ی راپۆرتەکە كلیك لێره‌ بكه‌...

بۆ خوێندنه‌وه‌ى راپۆرته‌كه‌ كلیك له‌م (pdf)ه‌، یاخود كلیك لێره‌ بكه‌...


راپۆرتی چاودێریی پەرلەمانی كوردستان/ ژمارە (٧)ی خولی پێنجەم