به‌رنامه‌ی كاری دانیشتنی ژماره‌ (٦)ی ئاسایی ڕۆژی سێ شەمە (٢٠٢١/١١/٩)

Nov 7, 2021  |   بەرنامەی كار - خولی پێنج 

به‌رنامه‌ی كار
به‌پێی حوكمی مادده‌ی (٥) و بڕگه‌ی (یه‌كه‌م) له‌ مادده‌ی (١٦) و بڕگه‌ی (سێیه‌م) له‌ مادده‌ی (١٨) و بڕگه‌كانی (یه‌كه‌م و دووه‌م و سێیه‌م و چواره‌م و پێنجه‌م) له‌ مادده‌ی (٢٠) و مادده‌كانی (٤٧، ٤٨) و بڕگەی (یەكەم) لە ماددەی (٥٢) و ماددەكانی (٥٤، ٥٥، ٥٦، ٥٧) له‌ په‌یڕه‌وی ناوخۆی په‌رله‌مانی كوردستان-عێراق، ده‌سته‌ی سه‌رۆكایه‌تیی په‌رله‌مان بڕیاریدا به‌رنامه‌ی كاری دانیشتنی ژماره‌ (٦)ی ئاسایی خولی پایزەی ساڵی سێیەم له ‌خولی پێنجه‌می هه‌ڵبژاردنی په‌رله‌مان له‌ كاتژمێر (١١)ی پێشنیوه‌رۆی رۆژی سێشەممە رێكه‌وتی ٢٠٢١/١١/٩به‌م شێوه‌یه‌ بێت:
یەکەم: دەنگدان لەسەر ئەم پرۆژەیاسایانەی خوارەوە به‌پێی حوكمی مادده‌كانی (٩٠، ٩١، ٩٣، ٩٦، ٩٧) له‌ په‌یڕه‌وی ناوخۆی په‌رله‌مانی كوردستان:
١ - پرۆژەیاسای (هەمواری پیادەكردنی یاسای بازرگانی عێراقی ژمارە (٣٠) ساڵی ١٩٨٤ لە هەرێمی كوردستان ـ عێراق).
٢ - پڕۆژەیاسای (بەرهەمهێنان و هاوردەكردنی بنەتۆ و شەتڵ و تۆماركردن و پەسندكردن و پارێزگاریكردن لە تەرزە كشتوكاڵییەكان لە هەرێمی كوردستان-عێراق).
دووەم: خستنەڕوو و دەنگدان لەسەر بڕگەی (دووەم)ی ماددەی (٤) لە یاسای ژمارە (٨)ی ساڵی ٢٠٢١ یاسای (هەمواری یەكەمی یاسای ماف و ئیمتیازاتی كەمئەندام و خاوەن پێداویستی تایبەت لە هەرێمی كوردستان ـ عێراق ژمارە (٢٢)ی ساڵی ٢٠١١)، كە بە بڕیاری ژمارە (١٠)ی ساڵی ٢٠٢١ی سەرۆكایەتیی هەرێم گەڕێندراوەتەوە بۆ پەرلەمان، بەپێی حوكمی بڕگەی (یەكەم)ی ماددی (٩٥) لە پەیڕەوی ناوخۆی پەرلەمانی كوردستان.
سێیەم: خوێندنه‌وه‌ی دووه‌م بۆ پێشنیازەیاسای (هەمواری یاسای بزربووەكان لە هەڵمەتەكانی لەناوبردنی بەكۆمەڵی گەلی كوردستانی عێراق ژمارە (3)ی ساڵی ١٩٩٩) به‌پێی حوكمی مادده‌كانی (٨٧، ٨٨، ٨٩) له‌ په‌یڕه‌وی ناوخۆی په‌رله‌مانی كوردستان.

d6 9 11 2021