به‌رنامه‌ى كاری دانیشتنی ژماره‌ (٣)ی ئاسایی رۆژی چوار شه‌ممه‌ (٢٠٢١/٣/١٠)

Mar 8, 2021  |   بەرنامەی کاری پەرلەمان 

به‌رنامه‌ی كار
به‌پێی حوكمی مادده‌ی (5)و بڕگه‌كانی (یه‌كه‌م و دووەم و سێیەم) له‌مادده‌ی (16)و بڕگه‌ی (سێیه‌م) له‌مادده‌ی (18)و بڕگه‌كانی (یه‌كه‌م و دووه‌م و سێیه‌م و چواره‌م و پێنجه‌م) له‌مادده‌ی (20)و مادده‌كانی (47، 48، 52، 54، 55، 56، 57)، له‌په‌یڕه‌وی ناوخۆی په‌رله‌مانی كوردستان-عێراق، ده‌سته‌ی سه‌رۆكایه‌تیی په‌رله‌مان بڕیاریدا به‌رنامه‌ی كاری دانیشتنی ژماره‌ (3)ی ئاسایی خولی بەهارەی ساڵی سێیەم له‌خولی پێنجه‌می هه‌ڵبژاردنی په‌رله‌مان، له‌كاتژمێر (11)ی پێشنیوه‌ڕۆى رۆژی چوارشەممە رێكه‌وتی 2021/3/10، به‌م شێوه‌یه‌ بێت:
یه‌كه‌م: خستنه‌ڕووی بیرۆكه‌ی به‌ڕێز په‌رله‌مانتار (هێڤیدار ئه‌حمه‌د سلمان)، په‌یوه‌ست به‌ (ژینگه‌)، به‌پێی حوكمى خاڵی (2)ى بڕگه‌ی (یه‌كه‌م) له‌مادده‌ى (49)ى په‌یڕه‌وی ناوخۆى په‌رله‌مانى كوردستان-عێرق.
دووه‌م: خوێندنه‌وه‌ى دووه‌م بۆ پێشنیازه‌یاسای (پاراستنی تۆڕو بنچینه‌كانی ئاوو ئاوه‌ڕۆ له‌هه‌رێمی كوردستان-عێراق)، به‌پێی حوكمى مادده‌كانی (87، 88، 89) له‌په‌یڕه‌وی ناوخۆی په‌رله‌مانی كوردستان.

 

d3 10 3 2021