بە پێی حوكمەكانی بڕگە (1) ی ماددە (20) لە پەیڕەوی ناخۆی ژمارە (1) ی هەمواركراوی ساڵی 1992 ی ئەنجومەنی نیشتیمانی كوردستانی عێراق , دەستەی سەرۆكایەتی ئەنجومەن بڕیاری دا بەرنامەی كاری دانیشتنی ژمارە (36) ی خولی گواستنەوە لە كات (10) ی پێشنیوەڕۆ ڕۆژی شەممە ڕێكەوتی 18/10/2003بەم شێوەیە بێت:
1- گفتوگۆكردن وبڕیاردان لەسەر پرۆژەی پێشكەشكراو لەلایەن ژمارەی یاسایی ئەندامانی پەرلەمان تایبەت بە خەرجكردنی مووچەو دەرماڵە, لەماوەی مۆڵەتی دایكایەتی و منداڵبوون.
2- بەردەوامبوونی گفتوگۆكردن لەسەر بارودۆخی ئێستا.
فرست احمد عبداللە د. كمال عبدالكریم فٶاد د.ڕۆژ نوری شاوەیس
سكرتێری ئەنجومەنی نیشتمانیی جێگری سەرۆكی ئەنجومەنی نیشتمانیی سەرۆكی ئەنجومەنی نیشتمانیی
كوردستانی- عێراق كوردستانی- عێراق كوردستانی- عێراق