به‌رنامه‌ی كاری دانیشتنى نائاسایی ژماره‌ (٢) چوار شەممە ڕێكەوتی ٢٠٠١/٨/١٥

Aug 15, 2013  |   بەرنامەی کاری پەرلەمان 

بە پێی حوكمەكانی بڕگە (1)ی ماددە (6) لە پێڕۆی هەموار كراوی ناوخۆی ئەنجومەنی نیشتیمانیی كوردستانی عێراق ژمارە (1)ی ساڵی 1992ی هەمواركراو, هەروەها بە پێی بڕگە یەكی ماددە (20)ی پێڕەوەكە, و لەسەر داوای بەڕێز سەرۆكی ئەنجومەنی نیشتیمانیی كوردستانی عێراق بۆ ساز دانی دانیشتنێكی نائاسای بڕیاری دا بەرنامەی كاری دانیشتنی ژمارە (2) ی نائاسایی لە كاتژمێر(10) ی سەرلەبەیانی رۆژی چوار شەممە رێكەوتی 15\8\2001 ساز بدرێت و بەم شێوەیەی خوارەوە بێت:
1- ڕێزدار سەرۆكی ئەنجومەنی وەزیرانی هەرێمی كوردستانی- عێراق پێشنیاری خۆی دەربارەی هەموار كردنی وەزارەت دەخاتە پێش چاوی پەرلەمان و داوای بڕوا پێدان دەكات بەو پاڵێوراوانەی جێگا وەزارییە پێشنیار كراوەكان پڕدەكەنەوە و سوێندی یاسایی دەخۆن.

 

 

 

 فرست احمد عبدالله                                                                                 د.رۆژ نوری شاوەیس 
سكرتێری ئەنجومەنی نیشتمایی                                                                 سەرۆكی ئەنجومەنی نیشتمانیی
  كوردستانی عێراق                                                                                   كوردستانی عێراق