بەپێی حوكمی بڕگە (1)لە ماددە(49) لە پەیڕەوی ناوخۆی ئەنجومەن دەستەی سەرۆكایەتی بەرنامەی كاری (7) مین كۆبوونەوەی بەم جۆرە دانا:
1- بڕواپێدانی بەڕێز قادر جباری وەك وەزیری داد و سوێند خواردنی یاسایی.
2- بڕواپێدان بە بەڕێز د. عبدالحمید عبدالله ئاكرەیی وەزیری گواستنەوە گەیاندن و سوێندخواردنی یاسایی.
3- بڕواپێدانی بەڕێز فرنسو توما هریری وەزیری هەرێم و سوێندخواردنی یاسایی.
4- بڕواپێدانی بەڕێز یوسف حنا یوسف وەزیری هەرێم و سوێند خواردنی یاسایی.
5- پێشكەشكردنی بەرنامەی حكومەتی هەرێمی كوردستان لە لایەن سەرۆكی ئەنجومەنی وەزیرانەوە.
6- پێكهێنانەوەی لیژنە هەمیشەییەكانی ئەنجومەن.
7- خستنەڕووی پێكهێنانی لیژنەیەكی كاتی بۆ كاروباری ئاوارەكان.
8- گفتوگۆكردن لەسەر كێشەی ئاوارەكان بە ئامادەبوونی وەزیرە پەیوەنددارەكان.
9- خستنە ڕووی لێكۆڵینەوە لە پرۆژەی یاسای چاودێری دارایی هەرێمی كوردستان.
فرست احمد عبدالله نژاد احمد عزیز اغا جوهر نامق سالم
سكرتێری ئەنجومەنی نیشتمانیی جێگری سەرۆكی ئەنجومەنی نیشتمانیی سەرۆكی ئەنجومەنی نیشتمانیی
كوردستانی عێراق كوردستانی عێراق كوردستانی عێراق