به‌رنامه‌ی كاری دانیشتنی ژماره (٥)ی ئاسایی ڕۆژی یەک شەممە(٢٠٢٢/٦/١٢)

Jun 10, 2022  |   بەرنامەی كار - خولی پێنج 

به‌رنامه‌ی كار
به‌پێی حوكمی مادده‌ی (٥) و بڕگه‌ی (یه‌كه‌م) له‌ مادده‌ی (١٦) و بڕگه‌ی (سێیه‌م) له‌ مادده‌ی (١٨) و بڕگه‌كانی (یه‌كه‌م و دووه‌م و سێیه‌م و چواره‌م و پێنجه‌م) له‌ مادده‌ی (٢٠) و مادده‌كانی (٤٧، ٤٨) و بڕگەی (یەكەم) لە ماددەی (٥٢) و ماددەكانی (٥٤، ٥٥، ٥٦، ٥٧)، له‌ په‌یڕه‌وی ناوخۆی په‌رله‌مانی كوردستان-عێراق، ده‌سته‌ی سه‌رۆكایه‌تیی په‌رله‌مان بڕیاریدا به‌رنامه‌ی كاری دانیشتنی ژماره‌ (٥)ی ئاسایی خولی بەهارەی ساڵی چوارەم له ‌خولی پێنجه‌می هه‌ڵبژاردنی په‌رله‌مان، له‌ كاتژمێر (١٠)ی به‌یانیی ڕۆژی یه‌كشەممە ڕێكه‌وتی ٢٠٢٢/٦/١٢ به‌م شێوه‌یه‌ بێت:
یه‌كه‌م: خستنه‌ڕوو و گفتوگۆكردنی ڕاپۆرتی لێژنه‌ی (وزه‌ و سامانه‌سرووشتییه‌كان و پیشه‌سازی و بازرگانی) سه‌باره‌ت به‌ (گرانیی بازاڕ و به‌رزبوونه‌وه‌ى نرخی پێداویستیى ڕۆژانه‌ی هاووڵاتییان)، به‌ ئاماده‌بوونی به‌ڕێز وه‌زیرى بازرگانی و پیشه‌سازی، به‌پێی حوكمى بڕگه‌ی (یه‌كه‌م)ى مادده‌ى (٦٦) له‌ په‌یڕه‌وی ناوخۆی په‌رله‌مانى كوردستان.
دووه‌م: خوێندنه‌وه‌ى دووه‌م بۆ پێشنیازه‌یاسای (به‌ركاركردن و هه‌مواركردنی یاسای فیدڕالی و واژۆى ئه‌لیكتڕۆنی و مامه‌ڵه‌ ئه‌لیكتڕۆنییه‌كان، ژماره‌ (٧٨)ى ساڵی ٢٠١٢، به‌پێی حوكمى مادده‌كانی (٩٧،٨٩،٨٨،٨٧) له‌ په‌یڕه‌وی ناوخۆی په‌رله‌مانی كوردستان.

d5 12-6-2022