5-5-k.jpg

راپۆرتی ژمارە (٥) / ده‌سته‌ سه‌ربه‌خۆكانى هه‌رێمى كوردستان

Feb 23, 2021  |   راپۆرتەکانی ئینستیتوتی پەی 

ئه‌م راپۆرته‌ له‌لایه‌ن "ئینستتیوتی پەی بۆ پەروەردە و گەشەپێدان" لەسەر پەرلەمانی کوردستان ئامادەکراوە.

راپۆرته‌کە سه‌باره‌ت به‌ ده‌سته‌ سه‌ربه‌خۆكانه‌ له‌ هه‌رێمى كوردستان، هه‌ر چوار ده‌سته‌ى (دیوانی چاودێری دارایی هه‌رێمی كوردستان، ده‌سته‌ی سه‌ربه‌خۆی مافی مرۆڤ له‌ هه‌رێمی كوردستان، ده‌سته‌ی ده‌سپاكی له‌ هه‌رێمی كوردستان، كۆمسیۆنی باڵای سه‌ربه‌خۆی هه‌ڵبژاردن و راپرسی) له‌خۆ ده‌گرێت، به‌شێكه‌ له‌ پرۆژه‌ی چاودێریی و هه‌ڵسه‌نگاندنی كاره‌كانی پـه‌رله‌مانـی كــوردستان، له‌ رۆژى 23/2/2021 له‌ هۆڵى (هوتێل بانوژ) له‌ شارى هه‌ولێر، به‌مه‌به‌ستى تاوتوێكردنى ره‌وشی ده‌سته‌ سه‌ربه‌خۆكان له‌ هه‌رێمى كوردستاندا دیدارێكمان سازكرد، له‌م دیداره‌دا كه‌ ئه‌ندامانى په‌رله‌مان و نوێنه‌رانى ده‌سته‌ سه‌ربه‌خۆكان و مامۆستایانى زانكۆ و چالاكوانانى مه‌ده‌نى و كه‌ناڵه‌كانى راگه‌یاندن ئاماده‌ بوون، ده‌قى راپۆرته‌كه‌ خرایه‌ روو و دواتر چه‌ند پانێلێك له‌لایه‌ن ئاماده‌بووانه‌وه‌ سه‌باره‌ت به‌ ره‌وشی ده‌سته‌ سه‌ربه‌خۆكان به‌ڕێوه‌ چوو و گرفته‌كانیان تاوتوێ كران و رێكارى چاره‌سه‌ر و چه‌ند راسپارده‌یه‌ك خرایه‌ روو.

به‌رنامه‌ى پانێله‌كان به‌م شێوه‌یه‌ بوو:

- وته‌ى به‌خێرهاتن و كورته‌یه‌ك له‌سه‌ر پرۆژه‌كه‌ له‌لایه‌ن (روانگه‌ فایه‌ق عه‌لى) پێشكه‌شكرا.

- پێشكه‌شكردنى راپۆرتى (ده‌سته‌ سه‌ربه‌خۆكانى هه‌رێمى كوردستان له‌نێوان په‌یوه‌ستبوون به‌ یاساو پێشێلكاریدا)، له‌لایه‌ن (د.سه‌روه‌ر عه‌بدولره‌حمان) سه‌رۆكى ئینستتیوتى په‌ى.

پانێلى یه‌كه‌م: گرنگیی ده‌سته‌ سه‌ربه‌خۆكان له‌ وڵاتێكى دامه‌زراوه‌ییدا كه‌ له‌لایه‌ن (م.میران حوسێن حه‌سه‌ن) به‌ڕێوه‌ چوو:

خوێندنه‌وه‌یه‌ك بۆ یاساكانى ده‌سته‌ سه‌ربه‌خۆكان، له‌لایه‌ن به‌ڕێز (پ.ی.د.شوان عومه‌ر) راگرى كۆلیژى یاساى زانكۆى كۆیه‌ پێشكه‌شكرا.

سه‌ربه‌خۆیی ده‌سته‌ سه‌ربه‌خۆكان، له‌لایه‌ن به‌ڕێز (پ.ی.د.خامۆش عومه‌ر) راوێژكارى په‌رله‌مانى كوردستان پێشكه‌شكرا.

پانێلى دووه‌م: پێگه‌ى ده‌سته‌ سه‌ربه‌خۆكان له‌لایه‌ن (د.سه‌روه‌ر عه‌بدولره‌حمان) به‌ڕێوه‌ چوو:.

رۆڵى كۆمسیۆنى بالاى سه‌ربه‌خۆى هه‌ڵبژاردن و راپرسی له‌ هه‌لبژاردنه‌كانى هه‌رێمى كوردستاندا له‌لایه‌ن به‌ڕێز (سلێمان مسته‌فا) جێگرى سه‌رۆكى كۆمسیۆنى هه‌ڵبژاردن پێشكه‌شكرا.

رۆڵى ده‌سته‌ى ده‌سپاكى له‌ رووبه‌رووبوونه‌وه‌ى گه‌نده‌لیدا، له‌لایه‌ن به‌ڕێز (د.عه‌دنان عه‌بدوللا ره‌شید) به‌ڕێوه‌به‌رى گشتى له‌ ده‌سته‌ى ده‌سپاكى پێشكه‌شكرا.

رۆڵى ده‌سته‌ى سه‌ربه‌خۆى مافى مرۆڤ له‌ پاراستنى ئازادییه‌كاندا له‌لایه‌ن به‌ڕێز (تاڤگه‌ عومه‌ر سه‌عید) به‌ڕێوه‌به‌رى گشتى له‌ ده‌سته‌ى مافى مرۆڤ پێشكه‌شكرا.

پێگه‌ى دیوانى چاودێرى دارایی له‌ هه‌رێمى كوردستاندا له‌لایه‌ن به‌ڕێز (محسن محه‌مه‌د سالح) به‌ڕێوه‌به‌ر له‌ دیوانى چاودێرى دارایی پێشكه‌شكرا.

پانێلى سێیه‌م: تێڕوانینى په‌رله‌مانى كوردستان له‌سه‌ر ده‌سته‌ سه‌ربه‌خۆكانى هه‌رێم له‌لایه‌ن (ئارێز دارا) به‌ڕێوه‌ چوو:

بیروڕاى لیژنه‌ى مافى مرۆڤ له‌ په‌رله‌مان، له‌لایه‌ن په‌رله‌مانتار (گولستان سه‌عید محه‌مه‌د) ئه‌ندامى لیژنه‌ى مافى مرۆڤ پێشكه‌شكرا.

بیروڕاى لیژنه‌ى یاسایی له‌ په‌رله‌مان، له‌لایه‌ن په‌رله‌مانتار (كاوه‌ عه‌بدولقادر حه‌سه‌ن) ئه‌ندامى لیژنه‌ى یاسایی پێشكه‌شكرا.

بیروڕاى لیژنه‌ى كۆمه‌ڵى مه‌ده‌نى له‌ په‌رله‌مان، له‌لایه‌ن په‌رله‌مانتار (روپاك ئه‌حمه‌د ره‌حمان) ئه‌ندامى لیژنه‌ى كۆمه‌ڵى مه‌ده‌نى پێشكه‌شكرا.

پانێلى كۆتایی: گفتوگۆى ئاماده‌بووان له‌سه‌ر پانێله‌كان و راسپارده‌ى كۆتایی كه‌ له‌لایه‌ن (م.میران حوسێن) به‌ڕێوه‌ چوو.

تایبه‌ت بوو به‌ گفتوگۆى ئاماده‌بووان له‌سه‌ر راپۆرته‌كه‌ى ئینستتیوتى په‌ى و كۆى بابه‌ته‌كانى پێشكه‌ش كران.

له‌ كۆتاییشدا ئه‌و راسپاردانه‌ى له‌لایه‌ن ئاماده‌بووانه‌وه‌ گه‌لاڵه‌ كرابوون له‌لایه‌ن (ڤیان محه‌مه‌د و شۆخان مه‌حمود)ه‌وه‌ كۆكرانه‌وه‌.

بۆ بینینى وێنه‌کانی ڕۆژی بڵاوكردنه‌وه‌ی راپۆرتەکە كلیك لێره‌ بكه‌...

(تۆڕى میدیایى خه‌ڵك) له‌سه‌ر راپۆرته‌كه‌، راپۆرته‌ هه‌واڵێكى بڵاوكردۆته‌وه‌، بۆ بینینى كلیك لێره‌ بكه‌...


راپۆرتی چاودێریی پەرلەمانی كوردستان/ ژمارە (٥)ی خولی پێنجەم