به‌رنامه‌ى كاری دانیشتنی دەستپێک رۆژی (٢٠١٩/٢/١٨)

Nov 7, 2018  |   بەرنامەی كار - خولی شەش 

بەرنامەی کاری دانیشتنی کردنەوەی خولی پێنجەمی پەرلەمانی کوردستان کە لر ٢٠١٨/١١/٦ دەستی پێکرد و، بەپێی حوکمی ماددەکانی(٤٧،٤٨) لە یاسای(هەڵبژاردنی پەرلەمانی کوردستان) ژمارە (١)ی ساڵی ١٩٩٢ی هەموارکەاودا و، حوکمی ماددەی (١٤) لە پەیڕەوی ناوخۆی پەرلەمانی کوردستانی عێەاق، لە بەرنامەی کاری دانیشتنی دەستپێکی خولی پێنجەمی پەرلەمانی کوردستان - عێراق بەم شێوەیەی خوارەوە تەواو دەکەین:-

 یەکەم : سوێند خواردنی ئەم پاڵێوراوانەی کە سوێندی یاساییان نەخواردوە، بەپێی بەڕگەی (پێنجەم) لە ماددەی (پێنجەم)ی یاسای (١٣)ی ساڵی ٢٠٠٩:

 ١- راهی رەهبەر ئیبراهیم
٢- زێدان رەشیدخان ئاودەڵ
٣- سیروان فەرج محەمەد.

دووەم: سەرۆکی یەکەم دانیشتن دەرگای خۆپاڵاوتن دەکاتەوە بۆ پلەی( سەرۆک و جێگری سەرۆک و و سکرتێ)ی پەرلەمان و بەڕێوەبردنی پرۆسەی هەڵبژاردن.

سێیەم: سەرۆکی یەکەم دانیشتن دوو بچوکترین ئەندامی پەرلەمان بانگ دەکات بۆ ژماردن و جیاکردنەوەی دەنگەکان.

چوارەم: سەرۆکی یەکەم دانیشتن ئەنجامی هەڵبژاردن رادەگەیەنێت و داوا دەکات( سەرۆک و ججێگری سەرۆک و سکرتێر)ی پەرلەمان لە شوێنی تایبەت بەدەستەی سەرۆکایەتی دابنیشن.

 

 

                     ریڤینگ محمد علی
                                                        سەرۆکی یەکەم دانیشتنی پەرلەمانی کوردستان - عێراق