لە چوارچێوەی پرۆژەی چاودێریی پەرلەمانی كوردستاندا كە دامەزراوەی پەی بەهاوكاری رێكخراوی سندوقی نیشتمانیی دیموكراسی (NED)ی ئەمەریكی جێبەجێی دەكات، هەژدەهەمین راپۆرتی خۆی لەم وەرزەدا بڵاوكردەوە كە تایبەت بوو بە هەڵسەنگاندنی ئەدای ئەندامانی پەرلەمانی كوردستان لە ماوەی خولی پێنجەمیدا.