دامەزراوەی پەی وەک هەستکردن بەرپرسیارێتی بە رامبەر بە پرسە نیشتمانییەکان، ئەرکی چاپکردنی کتێبی "دادگای باڵای ئیتیحادی و ئایندەی هەرێمی كوردستان"ی خستە ئەستۆی خۆی. ئەم کتێبە تایبەتە بە دادگای باڵای ئیتیحادی عیراق، پێكهاتەو بڕیارەكانی و لێكەوتەكانیان بەسەر ئایندەی هەرێمی كوردستانەوە لە نوسینی (بڵند دلێر شاوەیس)، وەك توێژەرێكی یاسایی و لە چوارچێوەی توێژینەوەیەكی زانستیدا لێزانانە بەدواداچوونی بۆ كردووە.
هەر لەم چوارچێوەیەدا کاتژمێر (٥) ی ئێوارەی رۆژی (٧/٨/٢٠٢٤) لە هۆڵی رێکخراوی ئازادبوون لە شاری سلێمانی مەراسیمێک بۆ ناساندن و بڵاوکردنەوەی کتێبەکە سازدرا. سەرەتا وتەی دامەزراوەی پەی سەبارەت بە کارەکە لەلایەن خاتوو (روانگە فایەق)ەوە خوێندرایەوە، دواتر پوختەی کتێبەکە لەلایەن توێژەرەوە خرایە روو.
توێژەر زۆر بە ووردی و زانستیی و لە رووی یاساییەوە هەڵسەنگاندی بۆ بڕیار و لێکەوتەکانی دادگای فیدڕاڵی عێراق کردوە و رای وایە ناکۆکی نێوان لایەنە سیاسییەکانی هەرێمی کوردستانە، کە لە ئەنجامی لاوازی دەسەڵاتەکانی یاسادانان و جێبەجێکردن و دادوەریی لە هەرێم، ناکۆکییەکانیان بردووەتە بەغدا بە مەبەستی یەکلایکردنەوەیان لەلایەن دادگای باڵای ئیتیحادی، ئەم هۆکارانەش وایکردووە بڕیارەکان خوێندنەوەی جیاواز و دژ بەیەکی بۆ بکرێت لە ناوخۆی هەرێم.
بڵند شاوەیس لە ماوەی کاتژمێرێکدا کورتەیەک لەم توێژینەوە زانستییە یاساییەی خستەڕوو و دواتر بەشداربووانی مەراسیمەکە را و سەرنج و پرسیارەکانیان ئاراستەی توێژەر کرد و ئەویش وەڵامی سەرنج و پرسیارەکانی ئامادەبووانی دایەوە
بۆ خوێندنهوهی هەواڵ لەسەر ناوەڕۆكی مەراسیمەكە كلیك لێرە بكه...
بۆ بینینی وێنهکانی ڕۆژی بڵاوكردنهوهی راپۆرتەکە كلیك لێره بكه..
بۆ بینینی بایهخی میدیاكان لەسەر بڵاوكردنەوەی كتێبەبكە كلیك لهسهر ههر یهكێك لەم لینكانە بكه:
* ( rojnews): کۆڕی ناساندنی پەرتووکی ‘دادگای باڵای ئیتحادی و ئایندەی هەرێمی کوردستان’ بەڕێوەچوو
* (SNN): دادگاى فیدراڵى بهزۆر مووچهى خانهنشینان به ههولێر و بهغدا هاوتا دهكات
*(Harem News Plus): دادگای باڵای ئیتیحادی و ئایندەی هەرێمی کوردستان لەتوێژینەوەیەکی نوێدا
*(basnews): كتێبی (دادگای باڵای ئیتیحادی و ئایندەی هەرێمی كوردستان) بڵاو كرایەوە
بۆ خوێندنهوهی كتێبەكە كلیك لهم (pdf)ه بكه..