به‌رنامه‌ی كار
به‌پێی حوكمی مادده‌ی (٥)و بڕگه‌ی (یه‌كه‌م) له مادده‌ی (١٦)و بڕگه‌ی (سێیه‌م) له مادده‌ی (١٨)و بڕگه‌كانی (یه‌كه‌م و دووه‌م و سێیه‌م و چواره‌م و پێنجه‌م) له مادده‌ی (٢٠)و مادده‌كانی (٤٧، ٤٨)و بڕگەی (یەكەم) لە ماددەی (٥٢)و ماددەكانی (٥٤، ٥٥، ٥٦، ٥٧) له په‌یڕه‌وی ناوخۆی په‌رله‌مانی كوردستان-عێراق، ده‌سته‌ی سه‌رۆكایه‌تیی په‌رله‌مان بڕیاریدا به‌رنامه‌ی كاری دانیشتنی ژماره (١٤)ی ئاسایی خولی پایزه‌ى ساڵی چوارەم له خولی پێنجه‌می هه‌ڵبژاردنی په‌رله‌مان له كاتژمێر (١١)ی پێشنیوه‌ڕۆی ڕۆژی سێشه‌ممه ڕێكه‌وتی ۲۰۲۲/۱١/٢٩ به‌م شێوه‌یه بێت:
یەكەم: دەنگدان لەسەر ئەم پێشنیاز و پڕۆژەیاسایانەی خوارەوە به‌پێی حوكمی مادده‌كانی (٩٠، ٩١، ٩٣، ٩٦) له په‌یڕه‌وی ناوخۆی په‌رله‌مانی كوردستان:-
١ - پێشنیازەیاسای (پاراستنی ئاژەڵان لە هەرێمی كوردستان-عێراق).
٢ - پێشنیازەیاسای (بەركاركردنی یاسای فیدڕاڵیی واژۆی ئەلیكتڕۆنی و مامەڵە ئەلیكتڕۆنییەكان ژمارە ٧٨ی ساڵی ٢٠١٢).
٣ - پڕۆژەیاسای (هەمواری پیادەكردنی یاسای بەڕێوەبردنی ئەوقاف، ژمارە ٦٤ی ساڵی ١٩٦٦ی هەمواركراو لە هەرێمی كوردستان-عێراق).
٤ - پڕۆژەیاسای (هەمواری یەكەمی یاسای ئەنجوومەنی شورای هەرێمی كوردستان-عێراق ژمارە ١٤ی ساڵی ٢٠٠٨).
دووەم: خوێندنه‌وه‌ی دووه‌م بۆ پڕۆژەیاسای (كار لە هەرێمی كوردستان)، به‌پێی حوكمی مادده‌كانی (٨٧، ٨٨، ٨٩، ٩٧) له په‌یڕه‌وی ناوخۆی په‌رله‌مانی كوردستان.