به‌رنامه‌ی كاری دانیشتنی ژماره‌ (٤)ی ئاسایی ڕۆژی سێ شەمە (٢٠٢٢/٦/٧)

Jun 5, 2022  |   بەرنامەی كار - خولی پێنج 

به‌رنامه‌ی كار
به‌پێی حوكمی مادده‌ی (٥) و بڕگه‌ی (یه‌كه‌م) له‌ مادده‌ی (١٦) و بڕگه‌ی (سێیه‌م) له‌ مادده‌ی (١٨) و بڕگه‌كانی (یه‌كه‌م و دووه‌م و سێیه‌م و چواره‌م و پێنجه‌م) له‌ مادده‌ی (٢٠) و مادده‌كانی (٤٧، ٤٨) و بڕگەی (یەكەم) لە ماددەی (٥٢) و ماددەكانی (٥٤، ٥٥، ٥٦، ٥٧)، له‌ په‌یڕه‌وی ناوخۆی په‌رله‌مانی كوردستان-عێراق، ده‌سته‌ی سه‌رۆكایه‌تیی په‌رله‌مان بڕیاریدا به‌رنامه‌ی كاری دانیشتنی ژماره‌ (٤)ی ئاسایی خولی بەهارەی ساڵی چوارەم له ‌خولی پێنجه‌می هه‌ڵبژاردنی په‌رله‌مان، له‌ كاتژمێر (١١)ی پێشنیوه‌ڕۆى ڕۆژی سێشەممە ڕێكه‌وتی ٢٠٢٢/٦/٧ به‌م شێوه‌یه‌ بێت:
* خوێندنه‌وه‌ی دووه‌م بۆ ئەم پێشنیازەیاسایانەی خوارەوە، به‌پێی حوكمی مادده‌كانی (٨٧، ٨٨، ٨٩، ٩٧) له‌ په‌یڕه‌وی ناوخۆی په‌رله‌مانی كوردستان.
١ - پێشنیازەیاسای بەركاركردن و هەمواری یاسای گرتنی مایەی قاچاغ و قەدەغەكراو بۆ ئاڵوگۆركردن لە بازاڕە نێوخۆییەكان ژمارە (١٨)ی ساڵی ٢٠٠٨ی هەمواركراو.
٢ - پێشنیازەیاسای هەمواری جێبەجێكردنی یاسای چاودێریی نەوجەوانان، ژمارە (٧٦)ی ساڵی ١٩٨٣.