bargy-9-kurdi.jpg

راپۆرتی ژمارە (٩) / هه‌ڵسه‌نگاندنی ئه‌دای ئه‌ندامانی په‌رله‌مانی كوردستان

Apr 4, 2022  |   راپۆرتەکانی ئینستیتوتی پەی 

راپۆرتى نۆیه‌مى هه‌ڵسه‌نگاندنی ئه‌دای ئه‌ندامانی په‌رله‌مانی كوردستان، خولی پێنجه‌می هه‌ڵبژاردنی په‌رله‌مانی كوردستان (1ى ئازارى 2021 بۆ 28ى شوباتى 2022) له‌ماوه‌ی ساڵێكدا، رۆژى پێنجشه‌ممه‌ ٢٠٢٢/٤/٣ كاژێر (11)ى پێشنیوه‌ڕۆ لە هۆڵی نالى هوتێل رامادا لە شاری سلێمانی، بە ئامادەبوونی ژمارەیەك پەرلەمانتار و راوێژكارانی پەرلەمان و مامۆستایانی زانكۆ و چالاكوانانی مەدەنی و میدیاكاران، ئینستتیوتی په‌ی بۆ په‌روه‌رده‌ و گه‌شه‌پێدان به‌هاوكاری رێكخراوی سندوقی پاڵپشتی دیموكراسی (NED)ی ئه‌مه‌ریكی، لە چوارچێوەی پرۆژه‌ی چاودێری و هه‌ڵسه‌نگاندنی كاره‌كانی په‌رله‌مانی كوردستاندا، مەراسیمی بڵاوكردنەوەی ناوه‌رۆكی راپۆرتی ژماره‌ (9) كه‌ تایبه‌ت بوو‌ به‌ هه‌ڵسه‌نگاندنی ئه‌دای ئه‌ندامانی په‌رله‌مانی كوردستان له‌ماوه‌ی ساڵێكدا بڵاوكردەوە.

ئەم راپۆرتە له‌ (212) لاپه‌ڕه‌ پێكهاتووه‌، تیایدا به‌چه‌ندین خشته‌ و داتاو زانیاری ورد باس له‌ ئه‌دای ئه‌ندامانی په‌رله‌مانی كوردستان له‌ ماوه‌ی ساڵێكدا كراوه‌، هه‌ر له‌ راپۆرته‌كه‌ چه‌ندین ده‌رئه‌نجام و راسپارده‌ خراونه‌ته‌ڕوو، ئه‌مه‌ جگه‌ له‌ زانیاری ته‌واو له‌سه‌ر سه‌رجه‌م ئه‌ندامانی په‌رله‌مانی كوردستان و ده‌سته‌ی سه‌رۆكایه‌تی په‌رله‌مانی كوردستان.

 بۆ بینینى وێنه‌کانی ڕۆژی بڵاوكردنه‌وه‌ی راپۆرتەکە كلیك لێره‌ بكه‌...

بۆ خوێندنه‌وه‌ى راپۆرته‌كه‌ كلیك له‌م (pdf)ه‌، یاخود كلیك لێره‌ بكه‌...


راپۆرتی چاودێریی پەرلەمانی كوردستان/ ژمارە (٩)ی خولی پێنجەم