barg-kurdi-8.jpg

راپۆرتی ژمارە (٨) / راپۆرتی چاودێری و هەڵسەنگاندنی کارەکانی پەرلەمانی کوردستان

Mar 28, 2022  |   راپۆرتەکانی ئینستیتوتی پەی 

ئه‌م راپۆرته‌ له‌لایه‌ن "ئینستتیوتی پەی بۆ پەروەردە و گەشەپێدان" لەسەر پەرلەمانی کوردستان ئامادەکراوە.

راپۆرته‌کە، راپۆرتى هه‌شته‌مى چاودێریى و هه‌ڵسه‌نگاندنى كاره‌كانى پـه‌رله‌مانـى كــوردستانه‌ له‌ خولی پێنجه‌می هه‌ڵبژاردن، ساڵى چواره‌م_ خولی گرێدانی پایزه‌ (1ى ئه‌یلولى 2021 بۆ 28 ى شوباتى 2022)، له‌ رۆژى 28/3/2022 له‌ هۆڵى (ته‌لارى شامیر) له‌ شارى سلێمانى، به‌ ئاماده‌بوونى به‌شێك له‌ ئه‌ندامانى په‌رله‌مانى كوردستان و نوێنه‌رى ڕێكخراوه‌كانى كۆمه‌ڵى مه‌ده‌نى و كه‌ناڵه‌كانى راگه‌یاندن راگه‌یه‌ندرا، له‌ كۆتایدا ئاماده‌بووان چه‌ندین سه‌رنج و تێبینى خۆیان له‌سه‌ر راپۆرته‌كه‌ خسته‌ڕوو.

میدیاكان به‌ بایه‌خه‌وه‌ چه‌ندین راپۆرته‌ هه‌واڵیان له‌سه‌ر راپۆرته‌كه‌ ئه‌نجام داوه‌، بۆ خوێندنه‌وه‌یان كلیك له‌سه‌ر هه‌ر یه‌كێك لەم‌ لینكانە بكه‌.

* (چاودێر): په‌رله‌مانى كوردستان له‌ ماوه‌ى شه‌ش مانگدا چى كردووه‌ و چى نه‌كردووه‌؟

 * (تۆڕى میددیاى خه‌ڵك): روماڵى راسته‌وخۆ .... ڕێکخراوی ئیسنتتیوتی پەی ڕاپۆرتی شەش مانگی خۆی لەبارەی خولی گرێدانی پایزەی ساڵی پێنجەمی پەرلەمان ڕادەگەیەنێت

 (ناس کورد-   NAS KURD):  روماڵى راسته‌وخۆ .... پەرلەمانی کوردستان لە شەش مانگی ڕابردوودا چی کردووە؟

* (خه‌ندان): روماڵى راسته‌وخۆ .... هەڵسەنگاندن بۆ کارەکانی پەرلەمانی کوردستان دەکرێت

* (تۆڕى میددیاى خه‌ڵك): رێكخراوی پەی: پەرلەمانی كوردستان چاودێری نەكردووە، هیچ لێپرسینەوەیەكی لە وەزیرەكان نەكردووە و متمانەی لە هیچ وەزیرێك وەرنەگرتووەتەوە

* ( Speda TV): له‌شه‌ش مانگدا، په‌رله‌مانى كوردستان ته‌نیا 13 كۆبونه‌وه‌ى ئه‌نجامداوه‌

* (KNN): به‌رنامه‌ى تایبه‌ت و راسته‌وخۆ... د. سەروەر عەبدولرەحمان: تائێستا هیچ هەڵبژاردنێکی پەرلەمانی کوردستان لە وادەی خۆیاندا ئەنجام نەدراون

* (Draw  درەو): مۆڵەت و ئامادەنەبوویی پەرلەمانتاران لە دانیشتنی خولی پاییزەی پەرلەمانی كوردستان

 (ناس کورد-   NAS KURD):  چوار پەرلەمانتاری کوردستان لە شەش مانگدا هیچ قسەیەکیان نەکردووە

* (تۆڕى میددیاى خه‌ڵك): پەیمانگەی پەی: حكومەتی هەرێمی كوردستان 9 ساڵە یاسای بوودجەی نییە و 11 ساڵە ژمێرەی كۆتایی نییە و پەرلەمانی كوردستانیش بێدەنگی هەڵبژاردووە

* (KNN): به‌رنامه‌ى تایبه‌ت و راسته‌وخۆ... پەرلەمانی کوردستان دەتوانێت چارەسەری کێشەکان بکات؟

* (خه‌ندان): عومه‌ر عینایه‌ت: عومه‌ر عینایه‌ت: ده‌سته‌ی سه‌رۆكایه‌تی ئێستای په‌رله‌مان و زۆربه‌ی په‌رله‌مانتاران لاوازن

* (زەمەن -Zaman  ): هه‌واڵه‌كانى وێب تى ڤى

* (تۆڕى میددیاى خه‌ڵك): سەروەر عەبدولڕەحمان: دواکەوتنی هەڵبژاردن بووەتە نەریت، گەشبین نیم کە هەڵبژاردن لەکاتی خۆیدا

* (نەوا): لەماوەی 6 مانگدا 4 ئەندامی پەرلەمانی كوردستان هیچ قسەیەكیان نەكردووە

* (Roj News): ئینستتیوتی‌ پەی: پەرلەمانی هەرێمی کوردستان لە وەرزێکدا تەنها ٣٨ کاتژمێر کۆبووەتەوە

* (زەمەن -Zaman): چوار پەرلەمانتار لە شەش مانگدا هیچ قسەیەکیان نەکردووە

* (BMC): "ماوەی شەش مانگە چوار پەرلەمانتار هیچ قسەیەکیان لە کۆبوونەوەی پەرلەماندا نەکردووە"

* (وێستگەنیوز): ئینستتیوتی پەی: پەرلەمان بودجەی خۆشی ناخاتە بەردەم ئەندامەکانی

* (خه‌ندان): عومه‌ر عینایه‌ت: شتێك نیه‌ ناوی په‌رله‌مان بێت، په‌رله‌مان لاوازترین حه‌لقه‌یه‌ له‌ ده‌سه‌ڵاتی هه‌رێمی كوردستان

بۆ بینینى وێنه‌کانی ڕۆژی بڵاوكردنه‌وه‌ی راپۆرتەکە كلیك لێره‌ بكه‌...

بۆ خوێندنه‌وه‌ى راپۆرته‌كه‌ كلیك له‌م (pdf)ه‌، یاخود كلیك لێره‌ بكه‌...


راپۆرتی چاودێریی پەرلەمانی كوردستان/ ژمارە (٨)ی خولی پێنجەم