به‌رنامه‌ی كاری دانیشتنی ژماره‌ (١١)ی ئاسایی ڕۆژی چوارشەمە (٢٠٢١/١٢/٨)

Dec 7, 2021  |   بەرنامەی كار - خولی پێنج 

به‌رنامه‌ی كار
به‌پێی حوكمی مادده‌ی (٥) و بڕگه‌ی (یه‌كه‌م) له مادده‌ی (١٦) و بڕگه‌ی (سێیه‌م) له مادده‌ی (١٨) و بڕگه‌كانی (یه‌كه‌م و دووه‌م و سێیه‌م و چواره‌م و پێنجه‌م) له مادده‌ی (٢٠) و مادده‌كانی (٤٧، ٤٨) و بڕگەی (یەكەم) لە ماددەی (٥٢) و ماددەكانی (٥٤، ٥٥، ٥٦، ٥٧) له په‌یڕه‌وی ناوخۆی په‌رله‌مانی كوردستان-عێراق، ده‌سته‌ی سه‌رۆكایه‌تیی په‌رله‌مان بڕیاریدا به‌رنامه‌ی كاری دانیشتنی ژماره (١١)ی ئاسایی خولی پایزەی ساڵی سێیەم له ‌خولی پێنجه‌می هه‌ڵبژاردنی په‌رله‌مان، له كاتژمێر (١١)ی پێشنیوه‌ڕۆی ڕۆژی چوارشەممە ڕِێكه‌وتی ٢٠٢١/١٢/٨ به‌م شێوه‌یه بێت:
یه‌كه‌م: دەستلەكاركێشانەوەی ئەندامی پەرلەمان بەڕێز (سیروان فه‌ره‌ج محه‌مه‌د) لە ئەندامیەتیی (لیژنەی پەیوندییەكان و ڕەوەندی كوردستانی)، بەپێی حوكمی ماددەی (٢٨) لە پەیڕەوی ناوخۆی پەرلەمانی كوردستان.
دووه‌م: خستنەڕووی بەدواداچوون و ڕاسپاردەی هەردوو لیژنەی (كاروباری پێشمەرگە) و لیژنەی (ناوچە كوردستانییەكانی دەرەوەی هەرێم)، سەبارەت بە هێرشەكانی ڕِێکخراوى تیرۆریستیى دەوڵەتى ئیسلامى لە عێراق و شام، ناسراو بە (داعش) بۆ سەر سەنگەرەكانی پێشمەرگە.
سێیه‌م: خوێندنه‌وه‌ی دووه‌م بۆ پڕۆژەیاسای (هەمواری یاسای وەزارەتی دارایی و ئابووری لە هەرێمی كوردستان-عێراق)، به‌پێی حوكمی مادده‌كانی (٨٧، ٨٨، ٨٩) له‌ په‌یڕه‌وی ناوخۆی په‌رله‌مانی كوردستان.
چواره‌م: خستنەڕووی بەدواداچوونی لیژنەی (دارایی و كاروباری ئابووری)، سەبارەت بە داهاتەكانی هەرێمی كوردستان.

d11 8 12 2021